وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق: خۆڕاگریی وەڵامی دڕندەکارییەکانی عەرەبستان لە عێراق دا دەداتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385983-وتەبێژی_کەتائیبی_حیزبوڵڵای_عێراق_خۆڕاگریی_وەڵامی_دڕندەکارییەکانی_عەرەبستان_لە_عێراق_دا_دەداتەوە
وتەبێژی سەربازیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق وتی: خۆڕاگریی عێراق وەڵامی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی سەعودی لە عێراق دا دەداتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2020 01:17 Asia/Tehran
  • وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق: خۆڕاگریی وەڵامی دڕندەکارییەکانی عەرەبستان لە عێراق دا دەداتەوە

وتەبێژی سەربازیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق وتی: خۆڕاگریی عێراق وەڵامی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی سەعودی لە عێراق دا دەداتەوە.

«جەعفەر ئەلحوسەینی» وتەبێژی سەربازیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی «مرئاتولجەزیرە» وێڕای ئاماژە کردن بە گەشتەکەی ئەم دواییەی «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان بۆ بەغداو دیداری لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: مەرجی دامەزرانی پەیوەندیی دیپلۆماسیانە لەنێوان عێرڕاق و عەرەبستان، لێبوردنخوازیی ڕیاز لە جەماوەری عێراق و دانی زیانبایی     بە بنەماڵەی ئەو قوربانیانەیە کە لە لایەن تاقمە تیرۆریستەکانی ژێرفەرمانی ڕیاز کوژراون.

ئەلحوسەینی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە دڕندەکاریی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق پێی داگرت: ئەگەر ئەمریکییەکان خاکی عێراق چۆڵ نەکەن، خۆڕاگری ئەرکی وەئەرنانیان بە پێی ڕێکارگەلێکی دیاری بە ئەستێ دەگرێت.

وتەبێژی سەربازیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق وێڕای وەبیر ھێنانەوەی دڕندەکارییەکەی ئەمریکا لەمەڕ تیرۆر کردنی سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، پێی داگرت: بە دڵنیاییەوە تۆڵەی تاوانی تیرۆری فەرماندەرانی شەھید دەکرێتەوە.