-
حەماس: ڕژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە سەر تۆڵەکردنەوەی ڕەشەکوژانە لە خەڵکی مەدەنی
کانونی یهکهم 12, 2023 03:00وتەبێژی گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس وتی: ڕژێمی داگیرکەری زایونی بەردەوامە لە سەر تۆڵەکردنەوەی ڕەشەکوژانە لە خەڵکی مەدەنی و تیابردنی ژێڕخانەکان لە ڕێگای شەڕێکی دڕندانەوە کە تەنیا دەسکەوتە بۆ ڕێبەرانی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە.
-
حەماس: خەباتکارانی خۆڕاگری لە ٩ ڕۆژدا سەدان سەرباز و ئەفسەری زایۆنییان کوشتووە
کانونی یهکهم 11, 2023 11:00یەکێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماسی بە ئاماژە بەوەی کە زایۆنییەکان تەنیا یەک دەسبەسەرکراوی خۆیان ناتوانن بە زۆر و زۆرداری و بە زیندوویی لە غەززە ببەنە دەرەوە، پێیشی داگرت کە لە ماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا خەباتکارانی خۆڕاگری توانیویانە سەدان سەرباز و ئەفسەری زایۆنی بکوژن.
-
شەست و پێنجەمین ڕۆژی باهۆزی ئەقسا؛ زۆربوونی هەژماری شەهیدانی فەلەستینی و کوژرانی سێزدە سەربازی زایۆنیی دیکە
کانونی یهکهم 11, 2023 10:20لە شەست و پێنجەمین ڕۆژی باهۆزی ئەقسادا، پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکان و ماڵی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا درێژەی هەبوو و فەلەستینییەکان هەروەک دوو مانگی ڕابردوو شەو و ڕۆژێکی گەلێک دژواریان دایەسەر.
-
٢٧ نەخۆشخانەی غەززە تەواو پەکیان کەوتووە
کانونی یهکهم 11, 2023 08:00ڕێکخراوی مانگی سووری فەلەستین یارمەتیی بەڕێکراو بۆ کەرتی غەززەی بە کەم زانی و وشداری دا لە حاند ڕەوشی نالەباری تەندرووستی و پزشکیی ئەم ناوچەیە و ڕایگەیاند: ٢٧ نەخۆشخانە تەواو پەکیان کەوتووە.
-
مەحموود عەباس: ئەمریکا بە ڤیتۆکەی، دەستی سوور کرد بە خوێنی خەڵکی غەززە
کانونی یهکهم 11, 2023 05:30سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتی: ئەمریکا بە ڤیتۆکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە کۆتایی هێنانی شەڕی غەزە، خۆی کردە شەریک و هاودەستی کوشتار و ژینۆساید کرانی خەڵکی غەززە.
-
شەڕی قورسی خۆڕاگری دژ بە داگیرکەران لە غەززە
کانونی یهکهم 11, 2023 04:30ژێدەرە فەلەستینییەکان باسی شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین و هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە جەبالیایان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە هاواری ئەڵڵاهوئەکبەر بۆ پشتیوانی لە خەباتکاران لە سەرانسەری غەززەدا دەنگی داوەتەوە.
-
کان: پەلامارەچڕوپڕەکانی ئیسرائیل لە غەززە هەتا دوومانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت
کانونی یهکهم 10, 2023 12:19یەک ڕۆژ دوای ڤێتۆی بڕیارنامەی پیشنێارکراوی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ ڕاگرتنی شەڕلە غەززە ، ڕاوێ کان ی ڕژێمی زایۆنی بە گیڕانەوە لە کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە ڕاپۆرتی دا کە پەلامارەچڕوپڕەکانی ئیسرائیل هەتا دوو مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت
-
یەمەن : ئیزنی تێپەڕینی گەمیەکان بەرەوڕژێمی زایۆنی نادەین
کانونی یهکهم 10, 2023 12:07وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن جەختی کرد ئیزن نادەین هیچ گەمیەک بەرەو فەلەستینی داگیرکراو لەئاوەکانی دا تیپەڕێت وهەموو گەمیەکان مەبەستێکی ڕەوا بۆ خۆدەزانێت
-
حەماس: هەرکەس لە پشتی تانکەوە خۆی شاردبێتەوە و بێتە غەززە، ئێمە وەک خاوەن تانک چاوی لێ دەکەین
کانونی یهکهم 10, 2023 12:00یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە وەڵامی ئەو پلانانەی کە بۆ غەززەی پاش شەڕ پێشنیار کراون، وتی: هەر کەسێک بیەوێت لە پشت تانکەوە خۆی بشارێتەوە و بێتە غەززە و دەسەڵاتی ئەم ناوچەیە بگرێتە دەست، وەک خاوەنی تانک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
-
تەشەناسەندنی جمووجووڵی سەربازی داگیرکەرانی ئەمریکیی لە بنکە وناوەندە نایاساییەکانی خۆیان لە سووریا لە ترسیی توڵەسەندنەوەی خۆڕاگری
کانونی یهکهم 10, 2023 10:15ژێدرەهەواڵیەکان لە تەشەناسەندنی جمووجووڵی سەربازی داگیرکەرانی ئەمریکیی لە بنکەوناوەندەکانی نایاسایی خۆیان لە سووریا لە ترسیی زەبرەموشەکی وفڕۆکەبیفڕؤکەونەکانی خۆڕاگری هەواڵیان دا