مەحموود عەباس: ئەمریکا بە ڤیتۆکەی، دەستی سوور کرد بە خوێنی خەڵکی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423599-مەحموود_عەباس_ئەمریکا_بە_ڤیتۆکەی_دەستی_سوور_کرد_بە_خوێنی_خەڵکی_غەززە
سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتی: ئەمریکا بە ڤیتۆکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە کۆتایی هێنانی شەڕی غەزە، خۆی کردە شەریک و هاودەستی کوشتار و ژینۆساید کرانی خەڵکی غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2023 05:30 Asia/Tehran

سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتی: ئەمریکا بە ڤیتۆکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە کۆتایی هێنانی شەڕی غەزە، خۆی کردە شەریک و هاودەستی کوشتار و ژینۆساید کرانی خەڵکی غەززە.

لە درێژەی ئیدانەکردنی کردەوەی ئەمریکا لە ڤیتۆکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە وەستاندنی شەڕ لە غەززە لەلایەن وڵاتانی جۆربەجۆرەوە، مەحمود عەباس"ی سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ئەمریکای بە هاوبەشی ژینۆسایدی گەلی فەلەستین زانی و وتی : "هەڵوێستی ئەمریکا دوژمنکارانە و بەدوور لە ئەخلاق و پێشێلکاریی هەموو بەها و پرەنسیپە مرۆییەکان بوو، و پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش ڕێگەچارەیەک بدۆزێتەوە بۆ ڕاگرتنی ژینۆساید لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستیندا، "پێش ئەوەی ئەم قەیرانە ببێ بە شەڕێکی ئایینی”.

سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ئەمریکای بە بەرپرسیارزانی بەرامبەر بە ڕژانی خوێنی ژنان و منداڵان و بەساڵاچووانی غەززە بە دەستی هێزی داگیرکەری ئیسراییلییەوە و وتیشی: "کوشتار لە غەززە دەرئەنجامی سیاسەتی ترسنۆکانە و داکۆکیکارانە لە داگیرکەرە و سیاسەتی ئەمریکا ، ئەم وڵاتە دەکات هاودەست و هاوبەشی ئەو جەنایەتی ژینۆساید و پاکتاوی نەتەوەیی و هەموو ئەو تاوانانەی کە سوپای ئیسراییل لە کەرتی غەززە و لێواری ڕۆژاوا و قودس ئەنجامی دەیکات و ئەم سیاسەتەش بووەتە مەترسی لە سەر هەموو جیهان و هەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی دەکات.