حەماس: ڕژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە سەر تۆڵەکردنەوەی ڕەشەکوژانە لە خەڵکی مەدەنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423625-حەماس_ڕژێمی_داگیرکەر_بەردەوامە_لە_سەر_تۆڵەکردنەوەی_ڕەشەکوژانە_لە_خەڵکی_مەدەنی
وتەبێژی گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس وتی: ڕژێمی داگیرکەری زایونی بەردەوامە لە سەر تۆڵەکردنەوەی ڕەشەکوژانە لە خەڵکی مەدەنی و تیابردنی ژێڕخانەکان لە ڕێگای شەڕێکی دڕندانەوە کە تەنیا دەسکەوتە بۆ ڕێبەرانی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2023 06:30 Asia/Tehran

وتەبێژی گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس وتی: ڕژێمی داگیرکەری زایونی بەردەوامە لە سەر تۆڵەکردنەوەی ڕەشەکوژانە لە خەڵکی مەدەنی و تیابردنی ژێڕخانەکان لە ڕێگای شەڕێکی دڕندانەوە کە تەنیا دەسکەوتە بۆ ڕێبەرانی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە.

ئەبووعوبەیدە بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەوەی دوژمن بەدەستی دێنێ، کاولکاری و کوشتنی دڕندانەیە، وتیشی: دوژمنی زایۆنی لە باکوور و باشووری غەززە تووشی شکست بووە و کە بچێتە ناوچەی دیکەیشەوە، دیسان هەر بەرەوڕووی شکست دەبێتەوە.

ناوبراو وتی: خەباتکارانی خۆڕاگریی قەسام لە ڕەوشێکی باشدان و ڕیزەکانیان بتەو و یەکپارچەیە و هەزاران هەزاریان چاوەڕێن بچنە مەیدانی جەنگەوە.

وتەبێژی گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند؛ خەباتکارانی ئێمە توانیویانە هێزی داگیرکەر لە بەرەی کۆن و تازە وەبەر پەلامار بدەن.

وتەبێژی گوردانەکانی قەسام بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هێزی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل زەبرێکی قورسیان لێکەوتووە و زۆربەی ئەندامانی قەسام بە سەلامەت گەڕاونەتەوە بنکەکانیان، وتیشی: هەڕەشە و گوڕەشەی بێ بڕانەوەی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە کوشتن و بڕینی هێزەکانی خۆڕاگری لە غەززە تەنیا بۆ ئەوەیە کە ئەم ڕژێمە بتوانێ زایۆنییەکانی ناوخۆ ڕازی بکات.