حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانی خەیبەردا، بۆ یەکەم جار پێگەی "تەل حاییم" (سەربە بنکەی هەواڵگریی سوپای ئیسرائیل)ی لە تەلاویڤ، پێکاوە. حیزبوڵڵا لەو هەڵمەتەدا، لەمووشەکی تایبەت کەڵکی وەرگرت.
ڕۆژنامەی زایۆنیی هائارێتس نووسی: لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تا ئێستا لانیکەم ١٠ هەزار ئیسراییلی هەڵاتوون بەرەو کەنەدا.
ڕادیۆی ڕژێمی زایۆنی رایگەیاند؛ سوپای ئەم ڕژێمە ٦٠٠ گۆڕی تازەی تەرخان داوە بە هێزەکانی خۆی لە گۆڕستانی سەربازیدا لە چیای هێرتسێل کە لە قودسی داگیرکراو هەڵکەوتووە.
بەرپرسێکی باڵای ناوەندی فریاگوزاریی بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ناسراو بە ئەنرۆا وتی: لە یەک مانگی ڕابردوودا هیچ چەشنە یارمەتییەک نەگەیشتووەتە ناوچە باکورییەکانی غەززە
رژیمی زایۆنی لە درێژەی تاوانکارییەکانی دژ بە خەڵکی غەززە، ناوەندی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، لە شاری دێرولبەلەح، سێ فەلەستینی شەهید بوون
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە بە راگەیاندنی ئەوەی کە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە هەر بەردەوامە، باسی زیاتر بوونی ژماری شەهیدانی غەززەی کرد.
مەحموود بەسەل وتەبێژی ناوەندی فریاگوزاریی غەززە لە پەیامێکدا ڕوو لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی نووسی: لێتان خۆش نابین لەبەر خەیانەت و کەمتەرخەمییەکانتان.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) و بزووتنەوەی فەتح بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێک جیاجیا کاردانەوەیان نیشان دا بەرامبەر بە هەڵمەتی کردنەژێرەوە زایۆنییەکان لە رامەڵادا کە لە کەرتی ڕۆژاوا هەڵکەوتووە.
لە چوارسەدو پێنجەمین ڕۆژی شەڕی غەزە فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونیستی جارێکی دیکە ماڵەکانی خەڵکیان لە جبالیا بەیت حانون و بەیت لاهیا و کەمپی نوسەیرات بۆردمان کرد کە بە هۆیەوە چەن فەلەستینی شەهید و بریندار بوون
بەرنامەەی جیهانی خوراک ڕایگەیاند دۆخی بازارەکان لە کەرتی غەزە کارەساتبارە و پێداویستیە سەرەکیەکانی خوراک بە هۆی گەمارۆی ئەو ناوچە لە لایەن ئەرتەشی تیڕۆرەوە کەم بووەتەوە