-
دووری لە موشریکان ، دووری کردن لە شەیتانی ناوەوە و دەرەوەیی
حوزهیران 16, 2024 08:11قورئان حەجج وەک ھێمای بەندایەتی و زیکرو خشوع و خاکەڕایی، ھێمای کەرامەتی یەکسانی مرۆڤەکان، ھێمای ڕێک و پێک کرانی ژیانی ماددی و مەعنەویی مرۆڤ، ھێمای بەرەکەت و ڕێشاندان و ھیدایەت، ھێمای ھێوریی ئاکاری و سازانی کردەیی نێوان برایان و ھێمای بێزاری و یەکگرتن و ڕاوەستان لە ھەمبەر دوژمنان دەناسێنێ.
-
داوای گەلی ئوردون بۆ پێبەند بوونی تاقمە خۆڕاگرەكان بە داواكارییەكانیان
حوزهیران 15, 2024 08:05هەزاران ئوردونی لەڕێ و ڕەسمێكی بەشكۆ كە بزووتنەوەی ئیسلامی و كۆگەی نەتەوەیی بو داكۆكی كردن لە خۆڕاگری و پاراستنی نیشتمان لە نیزیكایەتی ئەمریكا لە ئەمانی پێتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوەیان برد بوو ، بەشدارییان كرد .
-
دەسپێبوونی ڕێ و ڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ لە ژێر سێبەری شەڕی غەززەدا
حوزهیران 15, 2024 07:20نزیکەی یەک ملیۆن وشەش سەدهەزار زیارەتکاری موسوڵمان ڕێ و ڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵیان لە "سەحرای مێنا" دەسپێکرد.
-
بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی ئۆردۆن سەبارەت بە غەززە؛ پێداگری لە سەر ڕاگیردرانی شەڕ و ڕێزگیران لە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان
حوزهیران 12, 2024 10:39بەشداربووانی کۆبوونەوەی وەڵامی مرۆڤدۆستانەی خێرا لە غەززە لە کۆتایی دا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێیانداگرت کە سەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕ لەم کەرتە و ڕیزگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان.
-
حیزبوڵڵای لوبنان: ٨٠ مووشەک و ڕۆکێت هاویژراوە بەرەو ئیسراییل
حوزهیران 12, 2024 08:05حیزبوڵڵای لوبنان شەوی رابردوو ڕایگەیاند کە ٨٠ مووشەک و ڕۆکێتی بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشینەکان هاویشتووە و بنکە و مەتەرێزەکانی داگیرکەران لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوی پێکاوە.
-
یەحیا سەریع: پاپۆڕشکێنێکی بەریتانی و دوو گەمیی زایۆنیمان پێکاوە
حوزهیران 10, 2024 10:01وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە ئەم هێزانە پاپۆڕشکێنی هێزی دەریایی بەریتانیایان لە زەریای سوور و دوو گەمیی سەر بە ڕژێمی زایۆنییان لە دوو هەڵمەتدا و بە مووشەکی بالستیک پێکاوە.
-
ئاگربڕ تەنیا ڕێگای ڕزگارکرانی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلییە
حوزهیران 10, 2024 09:45کەسایەتییە سیاسی و سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئاگربڕیان بە تەنیا ڕێگای ئازادکرانی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی زانی و وتشیان کە ئاگربڕ زیاتر بە سوودی تێلاڤیڤە، لەبەر ئەوەی کە بە درێژەپێدرانی شەڕ، حیزبوڵڵا مەترسییەکی زیاتر لە سەر ئیسراییل درووست دەکات.
-
خۆپیشاندانی هەزاران کەس لە تێلاڤیڤ دژ بە نەتانیاهوو
حوزهیران 09, 2024 08:40نەیارانی نەتانیاهوو و بنەماڵەکانی دەستبەسەرگیراوانی زایۆنی دیسان لە شەقامەکانی تێلاڤیڤ کۆ بوونوە و دژ بە کابینەکەی سەرۆک وەزیران خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
-
یەمەن جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نوسەیراتی غەززەی شەرمەزار کرد
حوزهیران 09, 2024 08:20وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نوسەیراتی غەززەی شەرمەزار کرد.
-
یەمەنیەکانی دوو گەمییان لە دەریای سوور کردە ئامانج
حوزهیران 09, 2024 07:55یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند:هێزە چەکدارەکانی یەمەن سوور و پێداگرە لە سەر پێشگرتن بە هاتووچۆی گەمیی ئیسراییلی یان ئەو گەمییانەی لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆن و ئەم هەڵمەتانەی هەتا ئەو کاتەی دەسدرێژییەکان کۆتاییان نەیەت و گەمارۆ لە سەر گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەڵنەگیردرێ، هەر بەردەوام دەبێ.