ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان: تەحەمولی دەسدرێژیی لە هیچ لایەکەوە ناکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446448-ئەرکانی_گشتیی_هێزە_چەکدارەکان_تەحەمولی_دەسدرێژیی_لە_هیچ_لایەکەوە_ناکەین
ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان وشداریدا بە سەرکردەکانی ئەمریکای جەنایەتکار: چەندین جار ئیرادەی بتەو و ورەی بەرزی هێزە چەکدارەکان و گەلی ئازا و خۆڕاگری ئێمەتان تاقی کردۆتەوە، دیسان تاقی مەکەنەوە.
(last modified 2026-09-01T15:47:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2026 18:25 Asia/Tehran
  • ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان: تەحەمولی دەسدرێژیی لە هیچ لایەکەوە ناکەین

ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان وشداریدا بە سەرکردەکانی ئەمریکای جەنایەتکار: چەندین جار ئیرادەی بتەو و ورەی بەرزی هێزە چەکدارەکان و گەلی ئازا و خۆڕاگری ئێمەتان تاقی کردۆتەوە، دیسان تاقی مەکەنەوە.

ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕاگەیاندنی فەرمی هەندێک وڵاتی ناوچەکە سەبارەت بەوەی کە هەرگیز ڕێگە بە سوپای دەستدرێژیکاری ئەمریکا نادەن وشکانی، ئاسمان و کەناراوەکانی ئەوان دژ بە ئێرانی ئیسلامی بەکاربهێنێ، سەرباری هەموو وشدارەکانی پێشوومان، ئێستایش هەر سوپای تیرۆریستی ئەمریکا وشکانی، ئاسمان و ئاو و کەناراوی ئەو وڵاتانە دژ بە وڵاتەکەمان و بەشێک لە شوێنە سەربازییەکانی ئێران بەکاردێنێ و هێرشەکانیان لەوێوە دەکەنە سەر ئێران. کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک چۆن تا ئێستا لە مەیداندا نیشانی داوە، وێرای ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانیی دراوسێکانی، هەرگیز تەحەمولی هیچ دەستدرێژییەک ناکات و وەڵامێکی زۆر قورستر دەداتەوە و شەوی ڕابردووش نموونەیەکی ئەو وەڵامەمان لە لایەن خەباتکارانی ئازا و لێهاتووی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران خستە بەرچاو. وشداریش دەدەینە سەرکردەکانی ئەمریکای جەنایەتکار کە ئێوە چەندین جار ئیرادەی بەهێزی هێزە چەکدارەکان و گەلی ئازا و خۆڕاگری ئێمەتان تاقیکردۆتەوە، دووبارە تاقی مەکەنەوە.