پشتیوانی دەربڕینی ڕووسیا بۆ گەلی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446444-پشتیوانی_دەربڕینی_ڕووسیا_بۆ_گەلی_ئێران
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە بیشکێکی پایتەختی قرقیزستان ، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2026-09-01T15:29:25+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2026 18:58 Asia/Tehran
  • پشتیوانی دەربڕینی ڕووسیا بۆ گەلی ئێران

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە بیشکێکی پایتەختی قرقیزستان ، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار و وتووێژی کرد.

لەم دیدارەدا ڤلادیمێر پوتین وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ گەلی ئێران کە خەریکی بەرگری لە بەرژەوەندیی خۆیانن، داوای لە مەسعوود پزشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران کرد کە سڵاوی پێشکەشی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕش بکات. پوتین ئاماژەی بەوەشکرد، ڕوسیا و ئێران سەرەڕای بارودۆخی سەربازی و سیاسیی هەنووکە، ڕەوتی ڕوو لە گەشەی پەیوەندیی بازرگانی و ئابوورییان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا هەر پاراستووە. سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئێران بەردەوام لە هەموو بوارەکاندا ڕوو لە پەرەسەندنە و مۆسکۆیشش پێداگرە لەسەر گرنگی هاوکاریی نێوان ڕووسیا و ئێران لە بواری مرۆڤدۆستانەدا. پوتین بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ناوچەکە ڕایگەیاند: ڕووسیا پێشوازی کرد لە واژۆکرانی لێکگەیشتننامەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا، بەڵام بەداخەوە ئاگربەسەکە لەرزۆک بوو.لەم دیدارەدا مەسعوود پزشکیانیش بە ئاماژە بە توانا و پوتانسییەلی ئابووری و سیاسیی هەر دوو وڵات وتیشی: ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە سەپاندنی سزا بەسەر ئێران و ڕووسیا، لە ڕاستیدا خۆیان لە توانا و پوتانسییەلەکانی ئەم وڵاتانە بێبەش دەکەن. تا ئێران و ڕوسیا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای زیاتر پەیوەندییەکانیان پەرەپێبدەن، کارتێکەری و کارامەیی سیاسەتی لە سەر بنەمای زۆرەملێ و بایکۆتی یەکلایەنە، تا دێ کەمتر و بەرتەسکتر دەبێتەوە.