شەهباز شەریف: دەسدرێژیکردنە سەر ئێران سەرچاوەی قەیران لە ناوچەکەیە
سەرۆکوەزیرانی پاکستان وتی: پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ئەندامێکی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە سەرەتای ئەمساڵدا قەیرانێکی گەورەی لە ناوچەکەدا لێکەوتەوە و جەخت دەکەینەوە کە تاکە ڕێگاچارە دیپلۆماسییە.
شەهباز شەریف لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ڕێکخراوی هاریکاریی لە بیشکێکی قرقیزستان وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ئەندامێکی ڕێکخراوی هاریکارییشانگهای لە سەرەتای ئەمساڵدا هێرشی کرایە سەر و سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی پێشێل کرا. ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی گەورە لە ناوچەکەدا. شەهباز شەریف ڕاشیگەیاند، داخرانی ڕێگاکانی گواستنەوە و ترانزیت کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەر ئەم قەیرانە گەورەیە ناوچەییە، بژێوی هەموو خەڵکی جیهانی خستۆتە مەترسییەوە و زۆرێک لە وڵاتان بەتایبەت پاکستان تووشی لێکەوتە نەرێنییەکانی ئەم قەیرانە هاتوون. سەرۆک وەزیرانی پاکستان پێیشیداگرت: دیپلۆماسی تاکە ڕێگاچارەی بەردەوامە بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە و جەخت دەکەینەوە کە جێبەجێکردنی لێکگەیشتننامەکەی ئیسلام ئاباد یارمەتیدەرێکی زۆر دەبێت بۆ دامەزرانی ئاشتی و سەقامگیری. سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەروەها بە دەربڕینی نیگەرانی قوڵی خۆی بەرامبەر بە خراپتربوونی دۆخی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا، خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی دژی فەلەستینییەکان بوو و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پابەند بێت بە بەڵێنەکانی سەبارەت بە یارمەتیدانی گەلی فەلەستین.