پەسەند و واژۆکرانی کۆمەڵە بەڵگەی هاوکاری لە کۆبوونەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای
لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە قیرقیزستان، کۆمەڵێک بەڵگەنامە و بڕیار بە ئامادەبوون و بەشداریی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە لە نێویاندا دوکتۆر مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کەوتنە بەر لێکدانەوە، پەسەنکران و لە ئاکامدا واژۆ کران.
گرنگترین بوارەکانی ئەم بەڵگەنامانە بریتین لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و هەڕەشە ئەمنییەکان، پەرەپێدانی بەندەر و ناوەندە لۆجستیکەکان، پاراستنی فرەچەشنیی زیندەوەران، زیرەکیی دەستکرد و پرۆسێسی داتاو زانیاری، تەکنەلۆژیای سەوز و ئاسایشی زانیاریی نێودەوڵەتی.ەروەها وڵاتانی ئەندام بەرنامەکانی هاوکاری لە بواری وزە، بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێ و دەستەبەرکردنی ئاسایشی زانیارییان لەبەرچاو گرت. هاوکاری لە بواری پێشگری بە بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەری دەستکردیش تا ساڵی ٢٠٣٠ لە بەرنامەی کاردایە .لە بەشی کلتووری و ڕۆشنبیریشدا لاهوری پاکستان وەک پایتەختی گەشتیاری و ڕۆشنبیری ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای بۆ ساڵانی ٢٠٢٦ و ٢٠٢٧ هەڵبژێردرا. جگە لەوەش بڕیاری پەسەندکردنی ڕاپۆرتگەلی ساڵانەی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری شانگەهای و ئەنجومەنی پێکهاتەی دژەتیرۆری ناوچەیی، هەروەها بڕیاری کۆتاییهێنان بە پێویستیی جێبەجێکرانی بڕیارەکانی پێشووی ئەنجومەنی سەرانی وڵاتانی ئەندام، خرایە نێو لیستی بەڵگەنامەکانی کۆبوونەوەکەدا.