ڕۆژهەڵاتی ناڤین
-
دادگای باڵای ڕژێمی زایۆنی یاسای گۆڕینی دادەوانیی هەڵوەشاندەوە
کانونی دوھەم 03, 2024 06:00دادگای باڵای ڕژێمی زایۆنی، یاسای هەراسازکەری گۆڕینی سیستەمی دادەوانی هەڵوەشاندەوە کە ببووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێکی سیاسی قوووڵ لە فەلەستینی داگیرکراودا.
-
سەرۆکی پێشووی هەواڵگریی عەرەبستان: حەماس، رژیمی ئیسرائیلی لەبەرچاوی جیهانیان خست
کانونی دوھەم 02, 2024 13:30سەرۆکی پێشووی هەواڵگریی عەرەبستانی سەعودی وتی کە ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لەلایەن بزووتنەوەی حەماس دژ بە داگیرکەران لە حەوتی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوو، سیمای رژیمی زایۆنی لەپێش چاوی جیهانیان خست.
-
سەنعا: ئەمریکا هەوڵ بۆ هەڵایساندنی ئاگری شەڕ لە جیهانی عەرەب دەدات
کانونی دوھەم 02, 2024 11:30پەرلەمانی یەمەن ئامانجی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر کەشتییە یەمەنەکانی بڵاوکردنەوەی شەڕ و ئاژاوە لە جیهانی عەرەبی و پشتیوانی لە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە درێژەی قەڵاچۆکرانی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین ڕاگەیاند.
-
کاربەدەستێکی ئۆردۆنی: بێ هەڵوێستی ئەنجوومەنی ئاسایش لەهەمبەر غەززە دووڕویی ڕواڵەتی سیستمی نێونەتەوەیی لەقاو دا
کانونی دوھەم 02, 2024 11:00وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن ڕایگەیاند کە ئەنجوومەنی ئاسایش، هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرت بەئاراستەی ڕاگرتنی شەڕەکەی غەزەو ڕواڵەتی سیستمی نێونەتەوەیی تووشبوو بە هەڵوێستی دووڕویانەی لەقاو دا.
-
بڕیاری ڕژێمی زایۆنی لەسەر وەدەرنانی ئانڕوا لە کەرتی غەززە
کانونی دوھەم 01, 2024 15:00کۆمیساریای فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان لە کاردانەوە بە بانگەشەکانی ڕێمی زایۆنی لەباری هاوکاریی ئەم ئاژانسە لەگەڵ حەماس ڕایگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی زانارییگەلێکی بێ بنەما و بەلاڕێدابەری خستۆتە بەردەست.
-
تەشەنەی ناکۆکیی نێوان سەرانی زایۆنی پاش باهۆزی ئەقسا؛ بێنت: نەتانیاهوو سیاسیکاری دەکات
کانونی دوھەم 01, 2024 14:30سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی لە ڕەخنەی تازەیدا دژی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەم ڕژێمە وتی: "بی بی" خەریکی سیاسیکارییە.
-
پەلاماری حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر باکووری ئیسراییل
کانونی دوھەم 01, 2024 08:00حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە پێگەکانی داگیرکەرانی زایۆنیی لە دەوروبەری بنکەی سەربازیی "ڕامیم" لە باکووری ئیسراییل پێکاوە.
-
هاوژینی سەرۆک کۆماری ئێران: ناساندنی جوانییەکانی خێزان بە جیهانیان، ئەرکی سەرشانی ئافرەتانی خۆڕاگرییە
کانونی یهکهم 31, 2023 15:30هاوژینی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتاردانەکەی لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی خانمانی کاریگەر، بەئامادەبوونی خانمانی بەرەی خۆڕاگریی وتی: خۆڕاگریی فەلەستین، ئەمڕۆ بۆ هێنانەدی ڕاستی و بەتاڵ کردنەوەی باتڵ دەسپێبووە، بەڵام ئیمپراتۆریەتی میدیایی ئەمریکا ڕێگە نادا دەنگی فەلەستین بەگوێی جیهانیان بگات، لەو ڕووەوە، ئەرکی سەرشانی هەمووانە هەتا دەس بکەن بە جەهادی شیکردنەوە.
-
ئامادەیی حیزبوڵڵا بۆ هەرچەشنە کردەیەکی لەناکاوی ئەمریکاو هاوپەیمانانی لە دەریای سوردا
کانونی یهکهم 31, 2023 15:00ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان باسی ئامادەیی خۆڕاگریی کرد بۆ هەرچەشنە کردەیەکی لەناخافڵی ئەمریکاو هاوپەیمانانی لە دەریای سوردا.
-
ئیهود باراک : ٧ی ئۆکتۆبەر، مەترسیدارترین ڕووداو لە مێژووی ئێمەدا بوو
کانونی یهکهم 31, 2023 12:30سەرۆک وەزیرانی پێشووی رژیمی زایۆنیستی، هەڵمەتی"باهۆزی ئەقسا"ی بە "مەترسیدارترین" ڕووداوی مێژووی ساختەی ئەو رژیمە، نرخاند.