برینداربوونی سێ چەکداری زایۆنیست لەئاکامی هەڵمەتی حیزبوڵڵا بۆسەر بنکەیەکی ئەو ڕژیمە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425025-برینداربوونی_سێ_چەکداری_زایۆنیست_لەئاکامی_هەڵمەتی_حیزبوڵڵا_بۆسەر_بنکەیەکی_ئەو_ڕژیمە
سەرچاوە هەواڵدەریەکانی سەربە ڕژیمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هەڵیکوتاوەتە سەر بنکەیەکی فەرماندەرایەتی تیپی حەوسەدو شەستو نۆی لەشکری نەوەدو یەکی ئەو ڕژیمە لە دەڤەری جەلیلی کیریات شیمۆنەو ئەفسەرێک و دوو چەکداری ئەو ڕژیمەی بریندار کردوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 09, 2024 10:30 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکانی سەربە ڕژیمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هەڵیکوتاوەتە سەر بنکەیەکی فەرماندەرایەتی تیپی حەوسەدو شەستو نۆی لەشکری نەوەدو یەکی ئەو ڕژیمە لە دەڤەری جەلیلی کیریات شیمۆنەو ئەفسەرێک و دوو چەکداری ئەو ڕژیمەی بریندار کردوە.

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە غەزە و یارمەتی دانی خۆڕاگری دلێرو قارەمانی ئەو گەلە، خەباتگێرانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان، بنکەیەکی فەرماندەرایەتی تیپی حەوسەدو شەست و نۆی لەشکری نەوەدو یەکی ئەو ڕژیمەیان  لە دەڤەری جەلیلی کیریات شیمۆنە بەچەکی شیاو کردۆتە ئامانج.

ڕادیۆی ڕژیمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە لەئاکامی ئەو هێرشەدا، ئەفسەرێک و دوو چەکداری ڕژیمەکەیان بریندار بوون. 

حیزبوڵڵای لوبنان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دیسانەوە بەمووشەک هێرشی کردۆتە سەربنکەی سەربازی برانیت لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوو زیانێکی مسۆگەری لە داگیرکەرانی زایۆنیست وەشاندوە.

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هاوکات دوو مووشەکیشی گرتۆتە شارۆچکەی مەتەڵە لە ئەلجەلیل و ناوندی کۆبوونەوەی چەکدارانی زایۆنیستیشی لە کێڵگە داگیرکراوەکانی شەبعا پێکاوە.