-
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ئەردوغان لە ئەستەمۆڵ
نیسان 15, 2022 12:51«مەسروور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئه‌سته‌نبووڵ، لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.
-
وەڵامی ھەرێم بۆ راپۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
نیسان 15, 2022 05:57نوسینگه‌ی ڕێکخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە وه‌ڵامی راپۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین ، ڕایگەیاند: حکومه‌تی هه‌رێم ته‌واو پابه‌نده به حوکمی یاسا و به پرۆسه‌ی یاسایی دادپه‌روه‌رانه و بێلایه‌ن و له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ هاوتا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کار ده‌کات بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان باشترین پراکتیزه‌ی مافی مرۆڤ ده‌کات سه‌باره‌ت به ئازادی ڕاگه‌یاندن.
-
لە چەمچەماڵ ، یادى ئه‌نفال گرژیی تێکه‌وت و رێگا بە بەرپرسانی حکومەتی نەدرا بەشداریی مەراسیمەکە بکەن
نیسان 14, 2022 10:26ئه‌مڕۆ 14ى 4 ساڵیادى تاوانى ئه‌نفال، مه‌راسیمێک له‌مۆنۆمێنتى ئه‌نفاله‌کان له‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌چوو، لهدهروازهى مۆنۆمێنته‌که‌ش دا ڕێگریی له‌به‌رپرسانى حکومى کرا به‌شداریی مه‌راسیمه‌که بکه‌ن.
-
وەزارەتی نەوتی عێراق داوا دەکات هەرێمی کوردستان سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی بۆ بنێرێت
نیسان 13, 2022 07:22وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: دەبێت هەرێمی کوردستان سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا و لایەنی دەرەوە، بۆ حکومەتی عێراق بنێرێت.
-
سەرۆکی فراکسیۆنى یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق: هیچ لایەنێک ناتوانێت بەبێ لایەنەکەی بەرامبەر حکومەت پێک بهێنێت
نیسان 11, 2022 21:57سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتىی نیشتیمانی لەپەرلەمانى عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە عیراق بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت و لە وەھا ھەل و مەرجێکیش دا دیارە پرەنسیپی سازان باشترین رێگایە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە.
-
«بافڵ تاڵه‌بانی» پێشوازیی له‌شاندێکی باڵای هاوپه‌یمانیی «عه‌زم» کرد
نیسان 11, 2022 21:26کۆڕێکی باڵای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تیی «بافڵ تاڵه‌بانی» له ده‌باشان پێشوازی له شاندێکی باڵای ھاوپه‌یمانیی «عه‌زم» به سه‌رۆکایه‌تیی موسه‌نا سامه‌ڕائی کرد و له‌دیدارێکدا جه‌ختیان له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق کرده‌وه.
-
75 رێکخراو و کەسایەتی ھەرێمی کوردستان: تاوانبارانی ئەنفال رادەست بکرێن
نیسان 11, 2022 06:1375 رێکخراو و کەسایەتیی کورد راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنن، لەگەڵ نزیکبونەوەی ساڵیادی شاڵاوی ئەنفال، داوا لە پۆلیسی ئەنتەرپۆل و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەوروپا دەکەن تۆمەتبارانی ئەنفال ڕادەستی یاسا بکەن.
-
لەسەر دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران داوای یاسایی لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت
نیسان 11, 2022 01:52فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران "بە بەڵگە و دۆکیۆمێنتەوە" داوای یاسایی لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات.
-
لەسەر یاسای نەوت وگاز ، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
نیسان 10, 2022 21:01بڕیارە سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو نووسراوەی وەزارەتی نەوتی عێراق کە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کردبوو لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییەوە.
-
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی ھه‌رێم: کێشه‌ى مووچه کێشه‌ى سلێمانى نیه، کێشه‌که کوردستانه
نیسان 10, 2022 05:01قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی ھه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌رێمی کوردستان روبه‌ڕوی قه‌یرانی دارایی بوه‌ته‌وه، کێشه‌ی که‌می داهاتی هه‌یه و ئه‌وه‌ش کە له میدیاکان باس ده‌کرێت، ئه‌وه کێشه‌ی سلێمانی نییه.