وەزارەتی نەوتی عێراق داوا دەکات هەرێمی کوردستان سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی بۆ بنێرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i407007-وەزارەتی_نەوتی_عێراق_داوا_دەکات_هەرێمی_کوردستان_سەرجەم_گرێبەستە_نەوتییەکانی_بۆ_بنێرێت
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: دەبێت هەرێمی کوردستان سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا و لایەنی دەرەوە، بۆ حکومەتی عێراق بنێرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2022 07:22 Asia/Tehran
  • وەزارەتی نەوتی عێراق داوا دەکات هەرێمی کوردستان سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی بۆ بنێرێت

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: دەبێت هەرێمی کوردستان سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا و لایەنی دەرەوە، بۆ حکومەتی عێراق بنێرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «ئیحسان عەبدولجەبار» وەزیری نەوتی عێراق لە وتارێکدا کە پەیجی وەزارەتەکەی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە: دەبێت دەسەڵاتی ئەنجامدانی گرێبەستی نەوتی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بۆ ئەو کۆمپانیایە بگوازرێتەوە کە دروست دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، دەبێت هەرێمی کوردستان سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا و لایەنی دەرەوە، بۆ حکومەتی عێراق بنێرێت.

بەوتەی وەزیری نەوت، دەبێت هەژمارێکی بانکی لە یەکێک لە بانکە جیهانیەکان بکرێتەوە، کە وەزارەتی دارایی خاوەندارێتی دەکات و داهاتی نەوتی هەرێم دەچێتە ئەو بانکەوە.

ئاشکراشی کرد، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سەرجەم چالاکییە نەوتییەکان دەسپێردرێت بە کۆمپانیایەکی نەوت، دەسەڵات ‌و پێوەرەکانی کارکردنی کۆمپانیاکە لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانیی نەوت‌ و وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە ئامادە دەکرێت.