لەسەر یاسای نەوت وگاز ، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i406943-لەسەر_یاسای_نەوت_وگاز_شاندێکی_حکومەتی_هەرێم_سەردانی_بەغدا_دەکات
بڕیارە سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو نووسراوەی وەزارەتی نەوتی عێراق کە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کردبوو لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2022 21:01 Asia/Tehran
  • لەسەر یاسای نەوت وگاز ،  شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو نووسراوەی وەزارەتی نەوتی عێراق کە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کردبوو لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییەوە.

لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا حکومەتی هەرێم شاندێک ڕەوانەی بەغداد بکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو نووسراوەی وەزارەتی نەوتی عێراق کە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کردبوو لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە کە ڕایگەیاندبوو یاسای نەوتی گازی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە .

لە زانیارییەکاندا هاتووە، بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵپەسێدراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بکەن.