-
بریکاری پێشووی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژیانی ئاوا کرد
ئاب 25, 2020 06:44بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە «بارزان مەلا خالید»، بریکاری پێشووی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کادێری پێشکەوتوی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئانکارا ماڵئاوایی لە دنیا کرد.
-
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان: دهبێت حکومهتى فیدڕاڵ ئهرکى خۆى و بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانهکانى عێراق جێبهجێ بکات
ئاب 25, 2020 07:41نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە یادی ئەنفالکراوان دا ڕوو لە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند:دهبێت حکومهتى فیدڕاڵى عێراق ئهرکى یاسایی خۆى و بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانهکانى عێراق جێبهجێ بکات که شاڵاوهکانى ئهنفالى به تاوانى دژى مرۆڤایهتى و جینۆساید و جهنگ ناساندوه و قوربانییان و کهسوکارى ئهنفالکراوان له ههمو رویهکهوه قهرهبو بکاتهوه.
-
سێھەمین ڕۆژی بەردەوامی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی ھەرێمی کوردستان
ئاب 24, 2020 15:35جەماوەری شارە جۆربەجۆرەکانی ھەرێمی کوردستان دژی گەندەڵی و لێنەھاتوویی بەرپرسانی ھەرێم دەستیان داوەتە خۆپیشاندان.
-
حەوتەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە
ئاب 22, 2020 11:10سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ واشێنگتۆن رایگەیاندووە: لەمیانەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بانگهێشتی کردوون تا حەوتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان دەست پێ بکاتەوە.
-
بزوتنەوەی گۆڕان لە بەردەم دووڕیانەی مانەوە یان کشانەوە لە حکومەت
ئاب 19, 2020 15:57ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: لەئێستادا فراکسیۆنی گۆڕان سەرقاڵی تاوتوێکردنی چۆنیەتی کشانەوەیە لە حکومەت و لە داهاتووشدا بەفەرمی هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.
-
ھێرشی ئاسمانیی دووبارەی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان
ئاب 19, 2020 10:22سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕینی دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا کەچی ھێزی ئاسمانیی تورکیا لە سەر بەزاندنی سنوورو بوردومان کردنی ناوچەکانی باکووری عێراق بەردەوامە.
-
خەڵکی ڕانییە:نا بۆ دهسهڵاتی ستهمکار، نا بۆ پهرلهمانی کارتۆنی، نا بۆ ئۆپۆزسیۆنی ساخته
ئاب 19, 2020 09:29ئهمڕۆ چوارشهممه جارێکی دیکه خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی شارومەندانی ھەرێمی کوردستان له قهزای رانیه دهستی پێ کردهوه و خۆپیشاندهران داوای چاکسازی و خەرج کرانی ڕێک و پێکی موچەکانیان کرد.
-
خۆپیشاندان له ههرێمی کوردستان دهستی پێ کرد
ئاب 18, 2020 12:42لە ناوچەی گەرمیانی ھەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزایانە دەستی پێ کردەوە.
-
داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق
ئاب 18, 2020 01:40سەرچاوە عێراقییەکان باسی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی سوپای تورکیایان لە باکووری ئەو وڵاتە کرد.
-
هەپەگە: هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیامان خستەخوارەوە
ئاب 17, 2020 16:39ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئاب، ڕایگەیاند هێزەکانیان هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیایان لە گردی چوارچەلا لە باکووری پارێزگای دهۆک خستووەتە خوارەوە.