-
نەگەیشتنە رێککەوتن کۆبوونەوەی ھەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی دواخستووە
کانونی دوھەم 29, 2020 09:07کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئیراق بۆ سەرەتای هەفتەی ئایندە دواخرا، ئەوەش بەهۆی نەگەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی
-
شوانی: هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن
کانونی دوھەم 28, 2020 15:34به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی به‌شێک له کێشه‌کانی که‌رکوک به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌کانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی و زاری جوتیاران، وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدای کرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق و وه‌زیری داد کۆبوونه‌وه.
-
سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەبەرهێنەران کۆدەبێـتەوە
کانونی دوھەم 28, 2020 15:00ئەمڕۆ سیشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە.
-
عەلی حەمە ساڵح : هەرێمی کوردستان دەبێ پەیوەندی خۆی لە گەڵ ئێران بپارێزێت
کانونی دوھەم 28, 2020 14:03سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پێیوایە کە هەرێم سەرەڕای خوێندنەوەی پەیوەندییە جیهانییەکان دەبێ پەیوەندی خۆی لە گەڵ ئێران بپارێزێت.
-
پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هاتنی ئەم خولەی یاسادانان رادەگەیەنێ
کانونی دوھەم 28, 2020 13:29ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنی ژماره 17ی ئاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ی خۆی راگه‌یاند، کە تیایدا سەبارەت بە سێ پرسەوە گفتوگۆ دەکرێت و هاوکات کۆتاییهاتنی ئەم خولەی یاسادانانیش رادەگەیەنێت.
-
شاندێکی هه‌رێم بۆ چارەسەری کێشه‌ی ناوچه جێ ناکۆکه‌کان سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات
کانونی دوھەم 28, 2020 13:24ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 28-1-2020 شاندێکی هه‌رێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت بە مادده‌ی 140ی ده‌ستورو ره‌وشی ناوچه جێ ناکۆکه‌کان و کێشه‌ی جوتیارانی سنوره‌که سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.
-
شەش کوژراو بە هۆی پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان
کانونی دوھەم 28, 2020 09:40دوابەدوای پەلاماری ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی سەر بە قەزای دیارتە هەڵکەوتوو لە پارێزگای دهۆک، یەک کەس کوژراوە و پێشمەرگەیەک بریندار بووە و چوار کەسی ئاساییش بێ سەر و شوێن بوونە.
-
سەفین دزەیی : بارزانی و ترەمپ سەبارەت بە زۆترتر کرانی هەژماری هێزی ئەمریکایی لە ئێراق وت‌ووێژیان نەکردووە
کانونی دوھەم 28, 2020 05:06بەرپرسی ناوەندی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە دیداری نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە زیاتر کرانی هەژماری هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ئێراق هیچ باس و وتووێژێک نەکراوە.
-
مەسرور بارزانی و شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبونەوە
کانونی دوھەم 27, 2020 12:12مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبونەوە، کە پێکهاتبو لە پەرلەمانتاران مارکوس گروبەل و یورگن هاردت ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا.
-
هاوخەمی دەربڕینی نیچێروان بارزانی لەگەڵ کوژراوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا
کانونی دوھەم 27, 2020 12:07سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ، لەگەڵ کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە لە تورکیا ، هاوخەمی دەربڕی وئامادەیی هەرێم بۆ دانی هەرجۆرە یارمەتێک بەوانی ڕاگەیاند.