-
دیداری سەرکونسولی ئێران لە ھەولێر لەگەڵ وەزیری نێوخۆی ھەرێمی کوردستان
ئادار 14, 2019 10:17مورتەزا عیبادی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر لەگەڵ کەریم سنجاری وەزیری کاروباری نێوخۆیی ھەرێمی کوردستانی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.
-
یەکێتى و پارتى رێکنەکەوتن
ئادار 12, 2019 17:12کۆبونەوەکەى ئەمڕۆى نێوان مەکتەبى سیاسى یەکێتى و پارتى لە هەولێر بێ هیچ ئەنجامێک و گەیشتنە رێککەوتن کۆتایى هاتووە.
-
کۆبوونهوهی پارتی و یهکێتی کۆتایی هات
ئادار 12, 2019 12:55کۆبوونهوهی شاندی باڵای پارتی و یهکێتی له شاری ههولێر، که تایبهت بوو به گفتوگۆکردن لهسهر پێکهێنانی کابینهی نۆیهم و پۆستهکانی یهکێتی له کابینهکه، کۆتاییهات.
-
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق پشێوی تێکەوت
ئادار 12, 2019 12:53دوای ناڕهزایی فراکسیۆنی نهوهی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان پشێوی دروستبوو ، و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای له فراکسیۆنی نهوهی نوێ کرد دانیشتنەکە جێبهێڵن. فراکسیۆنی نهوهی نوێ بههۆی نهبوونی ئهندامیان له لیژنهکانی پێشمهرگه و ناوخۆ، سامانه سروشتیهکان، دارایی ناڕهزاییان دهربڕی و بەهۆیەوە پشێوی له دانیشتنی پهرلهمان دروستبوو.
-
قازانجی ٢٠٠ ملوێن دۆلاری داناگاز لە سەرمایەنانەوەی تازەی خۆی لە هەرێمی کوردستان
ئادار 12, 2019 09:24کۆمپانیای داناگاز رایگەیاند چاوەڕێی ئەوە دەکات لە سەرمایەنانەوەی تازەی ئەم کۆمپانیایە لە کێڵگەکانی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ٢٠٠ ملوێن دۆلار بە دەست بێنێ.
-
پێنج وەزارەتخانەی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بەر یەکێتی نیشتمانی دەکەوێ
ئادار 11, 2019 12:48سەرچاوەیەکی سیاسی پێی داگرت، پێنج وەزارەتخانەی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، پشکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانە.
-
کۆنفرانسی بزووتنهوهی ئیسلامی دهستی بهکارهکانی کرد
ئادار 11, 2019 10:15ئەمڕۆ دووشهممه 11ی ئازاری 2019، بزووتنەوەی ئیسلامی حەوتەمین کۆنفڕانسی خۆی بە بەشداری 380 ئەندام دەستپێکرد و به وتهی رابهری گشتی ئهو حزبهش، ئامانج له کۆنفرانسهکه بەخۆداچوونەوەیە.
-
یهکێتی بایکۆتی دانیشتنهکانی پهرلهمانی شکاند
ئادار 11, 2019 06:54به پێی راپۆرتی کوردپرێس، سەرۆک فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە سەر دابەشکردنی ئەندامانی لیژنەکان گەیشتنە رێککەوتن، بڕیاره رۆژی سێشممەش پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە ئەندامانی لیژنەکان کۆببێتهوه.
-
پارتی دیموکرات : یەکێتی نیشتمانی هوکاری پێکنەهاتنی نوێ-دەوڵەتی کوردستانە .
ئادار 10, 2019 14:48وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکرات دوای دانیشتنی هەنجومەنی سەرکردایەتی پارت ڕایگەیاند کە هۆی بڕیاردانی یەکێتیی نیشتمانی سەبارەت بە گرتنی پوستی دەوڵەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هۆی سەرەکی بۆ وەدوا خستنی پێکهاتنی دەوڵەت بووە و پارتی دیموکرات چاوەڕوانی بڕیار دانی ئەو پارتەیە .
-
ئەگەری هەیە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر بکات
ئادار 10, 2019 09:42ژێدەرە هەواڵییەکان ڕادەگەیەنن ئەگەری هەیە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەرکووک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆ ببێتەوە.