-
لایەنە نارازییه‌کانی هەرێم جارێکى دیکه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ١٢ی ئایار ره‌تده‌که‌نه‌وه
ئاب 10, 2018 10:41دواى مانگێک له ده‌ستپێکردنى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگى سندوقه سکاڵا لهسهرکراوهکانى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى رابردوو کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، دره‌نگانێکى شه‌وى پێنجشه‌ممه ئه‌نجامى ژماردنهوهکهى راگه‌یاند، بێ ئه‌وه‌ى گۆڕانکارى له ژمارى کورسى لایه‌نه‌کان رووبدات.
-
ئەحمەد حاجی ڕەشید: تەوافوق هەیە لە نێوان عەبادی و بارزانی
ئاب 10, 2018 02:53ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندام پەڕلەمانی خولی سێهەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕوای وایە تەوافوقێک لە نێوان حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی هەیە و لەو بارەیەوە دەڵێ: نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی پشتگیری کردنی عەبادی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی سەردانی بەغدای کردووە.
-
مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له کونسووڵی گشتیی کۆماری چیک کرد له هه‌ولێر
ئاب 09, 2018 12:06سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق و کونسووڵی گشتیی کۆماری چێک کۆ بوونه‌وه و له دیداره‌که‌دا کۆنسووڵی چیک جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان کرده‌وه.
-
پەیوەندی ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی عێراقدایە
ئاب 08, 2018 16:50سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له‌سه‌ر ئێران، پەیڕەوی دەوڵەتی عێراقین.
-
پێداگرتن لە سەر قوڵ بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانی عێراق
ئاب 08, 2018 13:46بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەک دا لە کونسولخانەی ئێران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان لە سەر قووڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک لا پێیان داگرت.
-
پارتەکانی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکدەنگ نین
ئاب 08, 2018 07:40ژێدەرە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن کێشە و ناکۆکی لە نێو پارتەکانی کوردستانی ئێراق هەیە سەبارەت بە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستاندا.
-
کۆ کرانەوەی ٧ هەزار بەڵگەی جێ‌بڕوا سەبارەت بە ژینوسایدی کوردی ئیزدی بە دەستی داعش
ئاب 08, 2018 04:50سەرۆکی ڕێکخراوی CIVEN ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکخراوەیە لە ئاراستەی هەوڵ بۆ پێناسە کرانی فەرمییانەی بەرەکوژیی کوردەکانی ئێزدی بە دەستی داعش وەکوو ژینوساید لە ناوەندە جیهانییەکاندا، ٧ هەزار بەڵگەی جێبڕوای کۆ کردۆتەوە.
-
بارزانی : له گفتوگۆی چڕ داین لە گەڵ هەموو لایەنەکان
ئاب 07, 2018 14:47سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وتی :لە گفتوگۆیەکی چڕ داین لەگەڵ بەغداو هەموو لایەنەکان، هەروەک ڤیتۆمان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە.
-
نێچیرڤان بارزانی: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان دواناخرێت و له کاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێ
ئاب 07, 2018 10:27نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و دواناخرێت.
-
یەکێک لە ڕێبەرانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان : پۆستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراق لە پاوانی هیچ یەک لە پارتە کوردەکاندا نیە
ئاب 06, 2018 12:52یەکێک لە ڕێبەرانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پێداگری کرد لەسەر نەیاریەتی خۆی لە گەڵ هاتنە ئارای ناوی هێندێک لە بەربژارانی کۆرد بۆ گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراق .