قالیباف: هێرش بکەنە سەر سامان و داراییەکانمان، هێرشتان دەکرێتەسەر
ئهیلوول 07, 2026 14:18 Asia/Tehran
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە وەڵامدانەوە بە هەڕەشەو گوڕەشەی ئەم دواییەی وەزیری جەنگی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئیکس، نووسی: ئەگەر هێرش بکەنەسەر دارایی و سامانەکانمان، هێرشتان دەکرێتەسەر. ئێمە ئەو تواناییەمان پێشتر سەلماندووە. لە بنکە سەربازییەکانتان کە پەکیان کەوتووەو لەکارکەوتوون، پرسیار بکەن.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران لەو پەیامەدا هەروەها بەئاماژە بە ستراتژیای سەربازیی تازەی ئێران، نووسی: ئاسانەو بۆ تێگەیشتن دەشێ. زنجیرەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لەو ناوچەدا پرژ و بڵاو و بەرفراوان، بەردەست و لاوازە. کۆمپانیا نەوتی وگازییەکانی ئەمریکا کە لەو ئاو و دامەزراوانەدا چالاکیش دەکەن، هەرئەوەندە لاوازن.