-
داوا بۆ گەڕانەوەی دووبارەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ شاری خانەقین
ئاب 06, 2018 07:38ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەی ئێراق ، خوازیاری گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ شاری خانەقین بوو بەمەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئاسایشی لەو شارە.
-
قوباد تاڵه‌بانی: هەموو لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانن
ئاب 06, 2018 08:55قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ شتێکی فه‌رمی بۆ حکومه‌ت نه‌هاتووه له‌سه‌ر پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ده‌شڵێت: "زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ دواخستنیدان".
-
سه‌فین دزه‌یی: 3200ژنی ئێزدی لە دەست داعشدا ماون
ئاب 06, 2018 06:41سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، "له‌کاره‌ساته‌که‌ی شنگال و داگیرکردنی شه‌نگال له‌لایەن چه‌کدارانی داعشه‌وه نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار و 400 خانمی ئێزدی بێ سه‌روشوێن کراوه له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌شدا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆر دراوه بۆ دۆزینه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خانمانه تا راده‌یه‌کی باشیش هه‌وڵه‌کان سه‌رکه‌وتوو بوون".
-
هەوڵدان بۆ کردنەوەی گەشتەکانی سلێمانی - تورکیا
ئاب 06, 2018 03:17له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی ئاسمانی تورکیا به‌ڕووی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی عیراق له‌شاری به‌غدا کۆبوونه‌وه.
-
هەولێر ، دیسان تەقینەوەی کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی
ئاب 06, 2018 02:56له‌دوای گڕگرتنی قه‌یسه‌ریه‌ی کۆنی هه‌ولێر، شەوی رابردوو له‌رۆژئاوای هه‌ولێر کۆگایه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قیه‌وه.
-
دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەستیپێکرد
ئاب 05, 2018 12:56ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەران کرا و یەکەم وەزارەتیش کە مووچەی پێدرا وەزارەتی پێشمەرگە بوو.
-
وشداری دانی کۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بە هەوڵی ئەمریکا بۆ وەدواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستانی ئێراق
ئاب 05, 2018 09:27ئەندامێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق، سەبارەت بە هەوڵی ئەمریکییەکان بۆ وەدواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان، وشداری دا .
-
کاربەدەستێکی یەکێتی نیشتمانی: ژمێردرانەوەی دەستیی سەتی 75 دەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق کۆتایی ھات
ئاب 05, 2018 09:14کاربەدەستێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق بە ئاماژەدان بەمەی کە ژماردنەوەی دەستیی سەتی 75ی دەنگی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی ئێراق کۆتایی پێ هاتووە، وتی کە ئەم ژمێردرانەوەیە گۆڕانێکی لە ئەنجامی ئەم دەنگانە بە دی نەهێناوە.
-
کاردانەوەی پارتی دیموکرات بە ئەگەری دواخرانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی کوردستانی ئێراق
ئاب 04, 2018 13:08ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و راوێژکاری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق وێڕای بەبێ بنەما زانینی گەڵاڵەی دواخرانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان، جەختی کرد لەسەر پێویستی بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنانە لەکاتی دیاریکراودا.
-
یەکێتی نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێراق بەربژاری ناساند
ئاب 04, 2018 13:00یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق بەربژاری خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ڕاگەیاند.