ئەنساروڵڵای یەمەن، سێیەم درۆنی عەرەبستانی خستەخوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446570-ئەنساروڵڵای_یەمەن_سێیەم_درۆنی_عەرەبستانی_خستەخوارەوە
ئەنساروڵڵای یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە خۆفڕێکی سیخوڕیی چەکداری جۆری Wing Loong IIی عەرەبستانی سەعودی خستووەتە خوارەوە کە خەریکی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی دوژمنکارانە لە پارێزگای بەیزای یەمەن بوو.
(last modified 2026-09-07T14:54:26+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2026 13:18 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵای یەمەن، سێیەم درۆنی عەرەبستانی خستەخوارەوە

ئەنساروڵڵای یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە خۆفڕێکی سیخوڕیی چەکداری جۆری Wing Loong IIی عەرەبستانی سەعودی خستووەتە خوارەوە کە خەریکی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی دوژمنکارانە لە پارێزگای بەیزای یەمەن بوو.

"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی کە ئەو درۆنە بە چەکی شیاو، کراوەتە ئامانج. ناوبراو لە پۆستێک لە تۆڕی ئیکس نووسی: ئەو درۆنە، سێیەم درۆنە کە لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو، دەخرێتەخوارەوە.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی یەمەنیش لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی دا: درێژەی جم و جۆڵی دوژمنکارانەی عەرەبستانی سەعودی لە ناردنی کەرەستەو هێز، پیشاندەری قەبارەی پیلانێکە کە دەتوانێ یەمەن بەرەو پشێویی ببا بەڵام گەلی یەمەن ئێستا زیاتر لە هەرکاتێکی دیکە لەحاند پێویستیی پاراستنی سەربەخۆیی، ئاسایش و سەقامی وڵات، بەئاگاو وریایە.