تەشەنای پەلامارەکانی رژیمی داگیرکەری زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە
سەرچاوە هەواڵییەکان رایانگەیاند، دەسدرێژیی بەردەوامی سوپای داگیرکەری زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە کە بە پێشێلی ئاگربڕ لەو کەرتە ئەنجام دەگرێ، شەهیدو برینداربوونی ژومارێک هاووڵاتیی فەلەستینی لێکەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە رایگەیاند، لەئاکامی دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچەی "رەماڵ" لە رۆژاوای شاری غەززە، ژومارێک فەلەستینی شەهید یان بریندار بوون.
هەروەها نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقساش ڕایگەیاند کە لەئەنجامی پەلاماری سوپای داگیرکەری زایۆنیستی بۆسەر خوێندنگەی شوێنی حەوانەوەی ئاوارەکان لە ناوەندی کەرتی غەززە، منداڵێک شەهیدو چەند کەسیش بریندار بوون.
چەند سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززەش باسی شەهیدبوونی چوار فەلەستینی لەوان منداڵێک و برینداربوونی ژومارێکی دیکەیان کرد لە ئەنجامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە.
ئەو سەرچاوانە هەروەها ئاماژەیان کرد، ژوماری شەهیدانی پەلامار و دەسدرێژیی سوپای داگیرکەری زایۆنیستی بۆسەر غەززەو دێر بەلەحیش گەیشتووەتە پێنج کەس کە دووانیان منداڵن.