-
یهکێتی: گۆڕان نامهی بۆ نهتهوهیهکگرتووهکان ناردووه که گوایە یەکێتی بەنیازە پەلاماری سەربازییان بدات
May 16, 2018 04:34مهکتهبی سیاسیی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگهیاند، "نامەی رەسمی بۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەکانی هەرێمی کوردستان، لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە نێردراوە، گوایە، یەکێتی بەنیازە پەلاماری سەربازییان بدات."
-
حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانیش ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەرپەرچ دەدەنەوە
May 16, 2018 08:47سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت لەئاست دزینی دەنگەکانمان بێدەنگ نابین و دەڵێ کە حیزبەکەی رێکاری یاسایی بۆ وەرگرتنەوەی "دەنگە دزراوەکان"ی دەگرێتەبەر .
-
ڕاگەیەندرانی ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەمەڕ پێکھاتنی دەوڵەتی نوێ
May 16, 2018 07:08پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک خوازیاری یەکگرتنی پارتەکانی ھەرێمی کوردستان بوو لەپێناو ھەڵس و کەوت لەگەڵ دەوڵەتی نوێی عێراق و ئەوبەرایەتی دانان بۆ ھاوبەشی ڕێککەوتن و ھاوسەنگی لەمەڕ پێکھێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق .
-
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک و دهۆک
May 16, 2018 05:00کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکەکانی عێراق ، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە دوو پارێزگەی کەرکووک و دهۆکی راگەیاند.
-
له هەرێمی کوردستان سبەی پێنجشەممە یەکەم رۆژی رەمەزانە
May 16, 2018 02:41وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەڕێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە و ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە ١٧ی ئایار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.
-
نەوەی نوێ یەکێتی و پارتی بە بەرپرسیار لە ساختەکاری دەزانێت
May 15, 2018 12:03جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند تەنها یەکێتی و پارتی لە ساختەکاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەرپرسیارن و دەڵێن " دەرگامان کراوە دەبێت بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکانی هەرێم".
-
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق
May 14, 2018 09:15میدیاکانی هەرێمی کوردستان لێدوانی دژ بە یەک سەبارەت بە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی پەڕلەمانی عێراق دەدەن بەڵام ئەوەی لە کۆی هەڵبژاردنەکە دەردەکەوێت ئەوەیە کە پارتی تا ئەم کاتە بە جیاوازیی زۆری دەنگ یەکەمە و یەکێتی دووهەم. گۆڕان و نەوەی نوێی پلەی سێ و چواری ڕیزبەندییەکەن و هەر یەک لە هاوپەیمانی، یەکگرتوو و کۆمەڵ لە کۆتایی ڕیزبەندییەکەدان.
-
بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکاتەوە
May 14, 2018 06:38بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت کە سەرتاپای ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە لە پارێزگاکانی هەرێمو کەرکوکو هەندەران رەتدەکەینەوە.
-
داواکاریی نێچیروان بارزانی بو ڕاگرتنی تێکهەڵچوونەکان لە سلێمانی
May 13, 2018 07:33لەئاکامی تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سەربە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق و هێزێکی سەربە بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای ڕاگرتنی ئەو تێکهەڵچوونانەی کرد .
-
تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری کەرکووک
May 13, 2018 04:38تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لەشاری کەرکووک لانیکەم پێنج کوژراوی لێ کەوتەوە .