-
کۆبوونەوەی ناڕازیانە لە کوردستانی ئێراق بەدژی پەرەسەندنی دیاردەی کوشتن و توندوتیژی بەدژی ئافرەتان
نیسان 12, 2017 10:14دەیان چالاک و زانکۆیی ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم دادگەی باڵای سلێمانی لە کوردستانی ئێراق کۆبوونەوەی ناڕازیانەیان پێک هێنا و داوای کۆنترۆڵ کرانی دیاردەی ڕوولە پەرەی کوشتن و توندوتیژی بەدژی ئافرەتان لە کوردستانی ئێراقیان کرد .
-
سەردانی بەرپرسێکی باڵای بریتانیا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق
نیسان 12, 2017 14:24بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقیا ڕۆژی چوارشەممە گەییشتە هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستانی عێراق هەتا چاوی بە کاربەدەستانی کوردی ئەم ناوچەیە بکەوێت و وتووێژیان لەگەڵ دا بکات.
-
دیداری بارزانی و شاندێکی باڵای بەریتانیا
نیسان 12, 2017 14:23ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەلاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، پێشوازی لە شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرد.
-
نەیارەتی سێ پارتی کورد لەگەڵ هەوڵەکانی بارزانی بۆ بەڕێوەبردنی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان
نیسان 12, 2017 10:36پاش ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی ئەو هەرێمە ڕێککەوتن لەسەر پێکهاتنی لیژنەی هاوبەش بەئامانجی پێوشوێن گرتنی کۆپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق سێ پارتی گرینگ و نەیاری کورد، ڕەخنەیان لەو ڕێککەوتنە گرت .
-
مووچهی 43 ههزار کهس له ههرێمی کوردستان دهبڕدرێت
نیسان 11, 2017 12:54وهزیرێکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان ئاشکرای دهکات بههۆی ئهوهی به نایاسایی و ناشایستهیی وهریان گرتووه مووچهی 43 ههزار کهس که به ناوی مووچهی تایبهت و خاوهن پێداویستی تایبهت دابهشکراوه له ئێستادا بڕدراوه.
-
دۆزینەوەی ۳۲ گۆڕی به کۆمهڵ لە شەنگال /زیاتر له ۱۶۰۰ تهرمی ئێزدییهکانی تێدایە
نیسان 11, 2017 05:00مهحما خهلیل، قایمقامی شهنگاڵ له عێراق ڕایگهیاند که تاکوو ئهمڕۆ ۳۱ گۆڕی به کۆمهڵ که ۱۶۴۶ شارۆمهندی ئێزدی تێدا بووه له ناوچهکهدا دۆزراوهتهوه.
-
کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ وەلانرانی پارێزگار و لەناوبردنی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک
نیسان 11, 2017 04:57نوێنەری تورکمانی پەرلەمانی ئێراق باسی کۆکردنەوەی ئیمزای نوێنەرانی پارتە جۆربەجۆرەکانی کرد لە پەرلەمان بۆ وەلانرانی پارێزگاری کەرکووک و لەناوچوونی ئەنجومەنی ئەم پارێزگەیە.
-
کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگاڵ ئەنجام دەدرێت
نیسان 10, 2017 04:18بڕیارە لەم مانگەدا کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاوەدانکردنەوەی شنگال ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش ههفتهی داهاتوو بهرپرسانی کارگێڕیی شهنگال لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم کۆ دهبنهوه بۆ ئامادهکارییهکانی کۆنفڕانسهکه.
-
سەرکەوتنی باڵابەرزانی باسکەی کوردستان
نیسان 08, 2017 12:25بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، خولی چوونی قۆناخی دووی پلەی ئافی پێشبڕکێکانی باسکەی لیگی دەستەی یەکی وڵات رۆژی هەینی١٨ی خاکەلێوە بە بەڕێوەچوونی چەند یاری لە شارە جۆربەجۆرەکانی وڵات ئەنجامی گرت.
-
ریفراندۆمی دەستووری تورکیا له هەولێر دەستی پێ کرد
نیسان 08, 2017 09:19ریفراندۆمی دەستووری تورکیا لە شاری هەولێر لە باشووری هەرێمی کوردستانی ئیراق دەستی پێکرد و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.