-
یه‌کێتی و گۆڕان له‌سه‌ر "چه‌ندین پێشنیار رێککه‌وتن" بۆ جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنی نێوانیان
شوبات 14, 2017 14:52یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر چه‌ندین پێشنیار‌و بیرۆکه رێککه‌وتن بۆ جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنی سیاسی نێوانیان، ئه‌وه‌ش له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که رۆژی سێشەم له مه‌کۆی گۆڕان له‌سلێمانی له‌نێوان به‌شێک له‌سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی هه‌ردولا به‌ڕێوه‌چوو.
-
پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مینه‌کانی هه‌رێم 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت
شوبات 13, 2017 14:42سه‌رۆکی ده‌زگای گشتیی کاروباری مین-ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بودجه و که‌ره‌سته‌ی پێویست دابین بکرێت ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت تا خاکی هه‌رێمی کوردستان له مین و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌کان پاک بکرێته‌وه.
-
وەزیری بەرگری ئینگلیز لە گەڵ مەسعوود بارزانی و نەچیروان بارزانی دیداری کرد .
شوبات 12, 2017 11:01وەزیری بەرگری بریتانیا ئەمڕۆ یەکشەمە لە هەولێر لە گەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆک و نەچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق دیداری کرد و سەرچاوە کوردیەکان وتیان کە ناوبراو لەو دیدارەدا سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکان و بەرەوپێشچوونی هێزەکانی ئێراقی لە بەرەکانی شەڕ وتووێژی کردووە .
-
ئه‌مینداری یه‌کگرتوو سه‌ردانی ئێران ده‌کات
شوبات 12, 2017 11:00سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی هه ریمی کوردستانی ئیراق بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئێران بکات.
-
هێمن هەورامی وەک ڕاوێژکاری بارزانی دەست بەکار دەبێت
شوبات 12, 2017 10:55هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق، وەک ڕاوێژکاری بارزانی دەست بەکار دەبێت.
-
سەفەری وەزیری بەرەڤانیی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان
شوبات 12, 2017 08:40وەزیری بەرەڤانیی بەریتانیا ڕۆژی شەممە گەیشتە هەولێر و بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە شەڕی دژ بە داعش بەتایبەت لە شاری موسڵ و یارمەتی دانی بەریتانیا بە هێزی پێشمەرگە باس و وتووێژ بکات.
-
به به‌رپرسیار زانینی بارزانی و عه‌بادی له قه‌یرانی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان
شوبات 11, 2017 08:48ئه‌ندامێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی به به‌رپرسی بارودۆخی شڵه‌ژاوی ئابووری و سیاسی هه‌رێم زانی.
-
بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕه‌سمی ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر
شوبات 09, 2017 10:49ڕێ و ڕه‌سمی سی و هه‌شتەمین ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له هه‌ولێرو به به‌شداری به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان و باڵوێزی وڵاتانی دیکه له‌و هه‌رێمە به‌ڕێوه چوو .
-
پارتی هەشت پۆست دەدات بە یەکگرتووی ئیسلامی
شوبات 08, 2017 13:18سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند"بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا پارتی هەشت پۆستی دیکە لە ئیدارەی پارێزگای دهۆک بدات بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان".
-
گۆڕان و کۆمەڵ: پێش چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا کێشە ناوخۆییەکان چارەسەربکرێن
شوبات 07, 2017 14:37هەریەکە لەبزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی رایانگەیاند، پێویستە پێش چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا کێشە ناوخۆییەکان چارەسەربکرێن.