-
کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا: تووندوتیژی دژ بە عەلەوییەکان بەردەوامە
ئهیلوول 23, 2025 07:12سەرۆکی کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا بە هۆشداری دان لە حاند بەردەوامبوونی شاڵاوی تووندوتیژی دژ بە عەلەوییەکان ڕایگەیاند کە لە دەستپێکی ئەم ساڵەی زایینیەوە تا ئێستا زیاتر لە 1400 شاروومەندی عەلەوی کوژراون.
-
ناڕەزایەتی کورد، درووز و عەلەوییەکان بەرامبەر سەفەری جۆلانی بۆ نیۆیۆرک
ئهیلوول 22, 2025 14:06هاوکات لە گەڵ سەفەری جۆلانی سەروکی حکومەتی کاتیی سورویا بۆ نیۆیۆرک بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆگەی گشتیی ناڕەزایەتیگەلێک لە لایەن کوردەکان درووزییەکان و عەلەوییەکان لە کانادا بە سەفەری ناوبراو بەڕێوە چوو .
-
وشدار لەحاند هەستانەوەی شەپۆلی ڕفاندنی کوردەکان لە سوریا
ئهیلوول 21, 2025 15:40ناوەندێکی مافی مرۆڤ وشداری داوە کە لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٥ـەوە تا ئێستا نزیکەی ٢٠٠ شاروومەندی کوردی سوریا بەتایبەت لە دیمەشق، حەلەب و عەفرین ڕفێندراون.
-
جەخت لەسەر بەکارهێنانی زانیارییەکانی داعشیەکانی ئەلهۆل بۆ ڕوون کردنەوەی بەشێک لە تاوانەکانی داعش لە عێراق
ئهیلوول 20, 2025 12:29یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد لەسەر چارەسەرکردنی بەشێک لە دۆسیە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بە کەڵک وەرگرتن لە زانیارییەکانی ئەو تیرۆریستانەی کە لە سووریاوە دەگەڕێندرێنەوە.
-
جەولانی چەکی سەربازی قورس لە باشوورەوە بۆ دیمەشق دەگوازێتەوە
ئهیلوول 19, 2025 16:17سەرچاوە سەربازی و دیپلوماتیکەکانی سووریا ڕایگەیاند کە حکومەتی کاتیی سوریا لە سەرووبەندی وتووێژەکان لە گەڵ ڕژێمی زایونی تانکە قورسەکانی خۆی لە باشووری سووریاوە دەگوازێتەوە بۆ دیمەشق .
-
چەن دیپلۆماتێکی ئەمریکایی لەسەر کوردی سوریا لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە
ئهیلوول 18, 2025 15:03ڕۆیتێرز نووسیویەتی، کێشەکانی تایبەت بە چارەنووسی کوردی سوریا و داهاتووی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بووەتە هۆی دەرکرانی کوتوپڕی چەن دیپلۆماتێکی باڵای ئەمریکایی.
-
محەممەد ئیسماعیل : هەموو رەوت وبزوتنەوە کوردیەکان دەبێ لە بەرێوەبەرایەتی دا پشکیان هەبێت
ئهیلوول 17, 2025 14:52سەرۆکی ئەنەکەسە ڕایگەیاند : هەموو ڕەوت وبزوتنەوە کوردەکان دەبێ لە دامەزراوەکانی باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا پشکیان هەبێت.
-
یەکگرتنەوەی هێزەکانی هەسەدە و سوپای تازە بەسراوەتەوە بە پێکهاتنی سوپایەکی بەدیسیپلین
ئهیلوول 16, 2025 18:18فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان ڕایگەیاند: مەرجی سەرەکیی یەکگرتنەوەی هێزەکانی هەسەدە و سوپای تازەی سوریا، پێکهاتنی سوپایەکی پسپۆڕ و گشتداگر و لە ئاستێکی باندایە.
-
بەردەوامکرانی دەسدرێژی بۆ سەر خاکی سووریا : ڕژێمی زایۆنی بنکەیەکی پشکنینی لە سووریا دامەزراند
ئهیلوول 15, 2025 15:40ڕژێمی زایۆنی لە یەکێ لە ناوچە باشووریەکانی سووریا بنکەیەکی پشکنینی دروست کرد وگەنجێکی سووریاییشی دەستگیر کرد.
-
دواخرانی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی سووریا بەبیانووی تۆکمەنەبوونی پێشەکییەکان
ئهیلوول 15, 2025 13:40کاربەدەستانی هەڵبژاردنەکانی سووریا ئیدیعا دەکەن کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی ئەم وڵاتە بە هۆی ئەوەی ناویان ناوە " تۆکمە نەکرانی میکانیزمی جێبەجێ کران و لێکدانەوەی شیاوەتیەکان " بۆ کاتێکی تر دواخرا.