ئاوارەبوونی ٤٠٠ هەزار سوریایی لەو کاتەوە جۆلانی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i442517-ئاوارەبوونی_٤٠٠_هەزار_سوریایی_لەو_کاتەوە_جۆلانی_دەسەڵاتی_گرتۆتە_دەست
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لەوکاتەوەی جۆلانی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، زیاتر لە ٤٠٠ هەزار هاووڵاتیی سووری بەهۆی توندوتیژی و ترس لە تۆڵەکردنەوە ئاوارە بوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2025 15:20 Asia/Tehran
  • ئاوارەبوونی ٤٠٠ هەزار سوریایی لەو کاتەوە جۆلانی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لەوکاتەوەی جۆلانی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، زیاتر لە ٤٠٠ هەزار هاووڵاتیی سووری بەهۆی توندوتیژی و ترس لە تۆڵەکردنەوە ئاوارە بوون.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە دواهاتەکانی شەڕ و کێشەکانی پاش دەسەڵات گرتنە دەستی جۆلانی هەموو گروپە ئایینی و ئەتنییەکانی سوریای لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە گرتۆتەوە. ڕێژەی ئاوارەبوونی خەڵکی سوریا لە سەردەمی حکومەتی جۆلانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و ئێستا گەیشتووەتە ٤٣٠ هەزار کەس. نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە گەورەترین شەپۆلی ئاوارەبوون لە سوریا لە پارێزگای سوێدا و لە کاتی هەڵمەتە خوێناوییەکانی حکومەتی جۆلانی بۆ سەر درۆزیەکانی ئەم پارێزگایە هەستایەوە. ئەم ڕێکخراوەیە ڕاشیانگەیاندووە کە زیاتر لە ١٣٠٠ شارومەندی سووری لەم توندوتیژییانەدا کوژراون کە نزیکەی ٤٠٠ کەسیان خەڵکی مەدەنی بوون.