ئەگەری سەقامگیر بوونی هێزی تورکیا لە سێ بنکەی گەورەی سوریادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i442533-ئەگەری_سەقامگیر_بوونی_هێزی_تورکیا_لە_سێ_بنکەی_گەورەی_سوریادا
تورکیا و سوریا خەریکی دانوستان لەسەر واژۆکردنی پەیمانێکی بەرەڤانی بەربڵاون کە بە پێی ئەو پەیمانە ئەگەری زۆرە هێزەکانی تورکیا بە شێوەی فەرمی لە سێ بنکەی گەورەی سەربازیدا لە دیمەشق، حومس و دێرەزوور سەقامگیر بکرێن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2025 14:40 Asia/Tehran
  • ئەگەری سەقامگیر بوونی هێزی تورکیا لە سێ بنکەی گەورەی سوریادا

تورکیا و سوریا خەریکی دانوستان لەسەر واژۆکردنی پەیمانێکی بەرەڤانی بەربڵاون کە بە پێی ئەو پەیمانە ئەگەری زۆرە هێزەکانی تورکیا بە شێوەی فەرمی لە سێ بنکەی گەورەی سەربازیدا لە دیمەشق، حومس و دێرەزوور سەقامگیر بکرێن.

ئەم ڕێککەوتنە پاش دەستپێکرانی ڕاهێنانی ٤٩  خوێندکاری ئەفسەری لە کۆلیژی ئەفسەریی تورکیا ئەنجام دراوە و نیشانەیەکە لە هاریکارییەکی سەربازیی بێوێنە لە نێوان سوریا و تورکیا.تورکیا هەر ئێستاکە نزیکەی ٢٠ هەزار هێزی هەیە لە باکووری سوریادا و بەنیازە مانەوەی خۆی لەم وڵاتە بە شێوەیەکی فەرمی و گشتداگر بچەسپێنێ.