ئه‌یلوول 01, 2015 07:46 Asia/Tehran
  • هه‌وڵی گرووپی مونافقین بۆ به‌رده‌وام کردنی توند و تیژی و تیرۆر له‌ جیهاندا
    هه‌وڵی گرووپی مونافقین بۆ به‌رده‌وام کردنی توند و تیژی و تیرۆر له‌ جیهاندا

توێژه‌رێکی فه‌رانسی له‌ بواری تیرۆریزم وتی: گرووپی تیرۆریستیی مونافقین (ڕێکخراوی موجاهدینی خه‌لق) هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی توند و تیژی و تیرۆر له‌ جیهاندا زیاتر په‌ره‌سه‌ بستێنێ و تاهه‌تایه‌ هه‌ر به‌رده‌وام بێ.

خاتوو "فرانسیس فیلیپ" توێژه‌ری فه‌رانسیی بواری تیرۆریزم ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ په‌راوێژی کۆنفرانسی 17 هه‌زار شه‌هیدی تیرۆر له‌ تاران له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری ده‌ره‌وه‌سنووریی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: گرووپی تیرۆریستیی مونافقین بره‌و ده‌دات به‌ توندڕه‌وی و دڕنده‌کاری و توند و تیژی و له‌ فه‌رانسایشدا پلان داده‌ڕێژێ بۆ به‌رده‌وام کردنی چالاکییه‌کانی.
ئه‌م توێژه‌ره‌ فه‌رانسیه‌ ، به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ فیرقه‌خوازی له‌ چالاکییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک گرووپی مونافقین دێته‌ ئه‌ژمار، وتیشی: ئه‌وانه‌ هیچ ڕێزێک بۆ مافی مرۆڤ به‌تایبه‌ت مافی ژنان دانانێن و به‌ داخه‌وه‌ له‌ فه‌رانسادا له‌م باره‌وه‌ که‌س ده‌نگی لێوه‌ نایه‌ت.
ئه‌و خاتوونه‌ که‌ وتارێکی سه‌باره‌ت به‌ گرووپی مونافقین له‌ کۆنفرانسی 17 هه‌زار شه‌هیدی تیرۆر ئاراسته‌ کرد، به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ئاگادار کردنه‌وه‌ی بیر و ڕا گشتی جیهان سه‌باره‌ت به‌ جه‌نایه‌ت و کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌کان به‌ ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی ده‌زانێ، ڕاشکاوانه‌ ڕایگه‌یاند: تیرۆریستان خۆیان به‌ که‌سانێکی ئازادیخواز له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن له‌ کاتێکدا که‌ وا نییه‌.
خاتوو فرانسیس فیلیپ به‌ پێداگری له‌ سه‌ر پێویستیی چالاکیی مێدیاکانی جیهان بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی راستییه‌کان و ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ ئامانجه‌کانی پشتی په‌رده‌ی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستی و ته‌کفیرییانه‌ پێی داگرت؛ خه‌ڵک ده‌بێ زانیارییه‌کی زیاتریان سه‌باره‌ت به‌ تیرۆریزم هه‌بێ.

سەرپەیڤ