باڵوێزی تاران لە دیمەشق: ئێران درێژە ئەدات بە پاڵپشتی خۆی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i293988-باڵوێزی_تاران_لە_دیمەشق_ئێران_درێژە_ئەدات_بە_پاڵپشتی_خۆی_لە_سووریا
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق وتی: ئێران درێژە ئەدات بە پاڵپشتی خۆی لە خەڵک و دەوڵەتی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی تەشەنای تیرۆریزم کە بەپێچەوانەی ڕاسپاردەکانی ئیسلامە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2017 12:00 Asia/Tehran
  • باڵوێزی تاران لە دیمەشق: ئێران درێژە ئەدات بە پاڵپشتی خۆی لە سووریا

باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق وتی: ئێران درێژە ئەدات بە پاڵپشتی خۆی لە خەڵک و دەوڵەتی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی تەشەنای تیرۆریزم کە بەپێچەوانەی ڕاسپاردەکانی ئیسلامە .

" جەواد تورک ئابادی" باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئیران لە سوریا قسەی کرد:  هەڵوێستەکانی تاران ،  بەهێز و هەڵقووڵاو لە بنەما و بڕواکانی ئیمام خۆمەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران و پێبەندی بە حەقە و بانگێشتن بە چاکەکاری، بەرەڤانی لەمافەکانی مەزلوومان و بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی دوژمن لە بنەماکانی ئیمام خۆمەینی (رە) دێتە ئەژمار . تورک ئابادی وتیشی: پشتگری لە گەڵی سوریا و پشتگری لە سەربەخۆیی و سەروری ئەو وهەروەها بەرەنگاربوونەوەی  پیلان و فیتنەکانیی ئەمریکا و رژیمی زایۆنی لەهەڵوێستەکانی ئێران دیتە ئەژمار. قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هێرشی بەربڵاوی تاقمە ترۆریستییەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی ئەوان پشتگریان لێوە دەکەن لەوان تورکیا بۆ سەرنخوونکردنیی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا دەستپێکراوە .