شەمخانی : هاوکاری ئێران و ڕوسیا لە سووریا ، هاوسەنگیەکانی سیاسی گۆڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i294230-شەمخانی_هاوکاری_ئێران_و_ڕوسیا_لە_سووریا_هاوسەنگیەکانی_سیاسی_گۆڕی
دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: هاوکاریەکانی ستراتژیکی ئێران وڕوسیا لە سووریا ، دۆخی هاوسەنگیەکانی سیاسی گۆڕیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2017 15:49 Asia/Tehran
  • شەمخانی : هاوکاری ئێران و ڕوسیا لە سووریا ، هاوسەنگیەکانی سیاسی گۆڕی

دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: هاوکاریەکانی ستراتژیکی ئێران وڕوسیا لە سووریا ، دۆخی هاوسەنگیەکانی سیاسی گۆڕیوە.

عەلی شەمخانی دەبیری ئەنجومەنی بالای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران لە وتووێژ لەگەل دامەزراوەی مۆتاڵای ئێران ئوراسیا کە ڕۆژی سێ شەممە بلاو کرایەوە، لە بارەی هاوکاریەکانی ستراتژی تاران ومسکۆ ڕایگەیاند : هاوکاریەکانی ئێران وڕوسیا لە چوارچیوەی هاوکاریەکانی ستراتژی هاوبەش بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم ئەنجام دەبێ ودوولایەن لەم بوارە یش هاوقازانجن.

شەمخانی بەڕاگەیاندنی ئەمەکە لەئەگەریی کەڵک وەرگرتن لە بارستاکان ودەرفەتەکانی بەدی هاتوو دەکرێ شایەتی هاوپەیمانیەکانی ناوچەیی کاریگەر بەمەبەستی دابین کردنی ئەمنیەتی ناوچە وجیهان بوو وتی: هاوپەیمانی نێوان ئێران وڕوسیا ، سووریا ، ئێراق وحێزبوڵڵای لوبنان لە گورەپانی سووریا توانی هاوسەنگیەکان بگوڕێ وترۆریستەکان دوای چەند ین ساڵ پاشەکشە پێ بکات وحەڵەبی سووریا ئازاد بکات. دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران وتی: پاراستنی هاوپەیمانی ئێران ، ڕوسیا ، سووریا ، ئێراق وحێزبوڵڵا لوبنان بە سەرنج دان بە گوڕانکاریەکان لە هاوسەنگیەکانی ستراتژی وئەمنیەتی پێویستە وتەنانەت ئەگەر پێویستێک بە کردەی سەربازی نەبێت ، بەڵام لەباری هزری ئەم هاوپەیمانیە زۆر گرینگایەتی هەیە .

شەمخانی پیداگری کرد: نمونەی بەرچاوی هاوکاری سیاسی هاوپەیمانی ئێران وڕوسیا، شکڵ گرتنی وتووێژەکانی ئاستانەی قەزاقستانە کەتیدا ، جیاکردنەوەی ڕیزی تاقمە چەکدارەکانی سووری لە تاقمە ترۆریستەکان ودامەزرانی ئاگر بەس لەگەڵیان وئەم دوائیەش دیاری کرانی ناوچەکانی کەم ئاڵۆزلە سووریا پەسەن کرا.

قەیران لە سووریا لەساڵی دووهەزارو یازدە بە دەسدرێژکاری بەربڵاوی تاقمە ترۆریستەکانی بەرپشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لەوان تورکیا بۆ ڕۆخانی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەسپێکراوە.