زەبری گورچکبڕی مووشەکیی ئێران لە تیرۆریستەکانی جێگیر لە سووریا
پێوەندی گشتیەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لەمیانەی ڕاگەیاندراویک دا باسی پەلامارێکی مووشەکیی هێزی کەوشەنگەردوونی سپای کرد بۆسەر بنکەی فەرماندەیی و ناوەندی کۆبوونەوە و پاڵپشتی تیرۆریستانی تەکفیری لە دەیروزووری سووریا بەئامانجی سزادانی هۆکارانی تاوانکاری تیرۆریستی ئەم دواییەی تاران .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە سپا نیووز دوابەدوای تاوانکاری تیرۆریستی ئەم دواییەی تاران کە بووە هۆی شەهید بوونی هەژدە کەس و بریندار بوونی ژومارێک خەڵکی بێ تاوان و بە ڕۆژووی گەلی ئێران سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند : ڕژاندنی هیچ خوێنێکی پاک بێ وڵام ناهێڵینەوە .
لەئاگادارینامەی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕاگەیەندراوە سپا بە ئامانجی تەمێ کردنی تیرۆریستانی تەکفیری لە سوریا بنکەی فەرماندەیی و ناوەندی کۆبوونەوە و پشتیوانی و چێکردنی ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراوی تیرۆریستانی تەکفیری لە ناوچەی دەیرووزووری لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چەند مووشەک دایە بە پەلامار .
سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وشداری دایە تیرۆریستانی تەکفیری و لایەنگرانی ناوچەیی و واوە ناوچەیی ئەوان ئەگەر ئەم هەوڵە نگریس و شەیتانییە بە دژی گەلی ئێران دووپات بکەنەوە، تووڕەیی ئینقلابی و بلێسەی ئاگری تۆڵەسەندنەوەی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و هۆکارانی ئەوان دەگرێتەوە و تاوانکاران بە سزای کارەکەیان دەگەن .
ڕاپۆرتەکان دەڵێن ژومارێکی ژۆر تیرۆریستی تەکفیری کوژراون و کەرەستە و چەکەکانیان تێک شکاون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە پەلاماری مووشەکی بۆسەر تیرۆریستەکان لە سوریا بە سەرکەوتوویی ئەنجام بوو و هەموو مووشەکەکان بەوردی کەوتوونەتە ئامانجەکان.