دیداری جێگری وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران
"ئێلێکساندەر فومین" Alexander Fomin جێگری وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا کە بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی دانوستانی ئاستانە سەردانی تارانی کردووە، ڕۆژی شەممە لەگەڵ "حسێن جابر ئەنساری" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقایی و دانوستانکاری باڵای ئێران لە دانوستانی ئاستانە دیدار و وتووێژی کرد.
لەم دیدارەدا دوایین باروودۆخی ئەو بەڵگانەی کە لە نێوان ئێران، ڕووسیا و تورکیا سێ وڵاتی دەستەبەرکاری پرۆسەی ئاشتی لە سورویا لێکدانەوەیان بۆ دەکرێ و هەروەها هەواهەنگیی پێویست بۆ سەرکەوتوویی زیاتری کۆبوونەوەی ئاستانەی پێنج ئەنجام درا.
کۆبوونەوەی ئاستانەی پێنج، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە (چوارەم و پێنجەمی ژولای) لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بەڕێوە دەچێ.
تا ئێستا چوار خولی دانوستان لە ئاستی بان لە ئاستانەدا ، بە بەشداریی لێژنەکانی سەر بە دەوڵەتی سووریا، بەرهەڵستکارانی چەکداری مۆرکەری پەیمانی ئاگربڕی گشتداگر و وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا وەکوو دەستەبەرکارانی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە.
ئەنجامی سەرەکیی دانوستانی خولی چوارەم مۆر کردنی تەبایی بامەی دیاری کرانی ناوچەی ئەمن لە سووریادا بووە.
ئەم دانوستانانە بە دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیا و تورکیا، بە مەبەستی دامەزرانی ئاشتی لە سووریا بەڕیوە چووە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بوو.