سەرتیپ جەزایری : ئەمریکا لە خەبات دژی ترۆریسم گزیکاری دەکات
وتە بێژی پایەبەرزی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ڕەفتاری ئەمریکا لە ئێراق و سوریا، نموونەی تۆکمەی دژایەتییەکان و فریوکارییەکانیی ئاشکارایە لەمەڕ پشتگری لە ترۆریستان و بەدی هێنانی هاوپەیمانییەکانی دژی ترۆریسم.
" سەردار سەرتیپ مەسعوود جەزایری" وتە بێژی پایەبەرزی هێزە چەکدارەکانیی ئێران رۆژی چوار شەممە وتیشی: هەر چەشنە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا ڕەد دەکرێتەوە نابێ لە زەوی یاریی دوو فاقییانەی کۆشکی سپی ولە رێبازی قازانجە ناشەرعییەکانیی ئەمریکا دا هەنگاو بنێن.
سەرتیپ جەزایری بەڕاشکاوی وتی: ئێراق و سوریا لە رۆژانی ئەستەم تێپەڕێون و وڵاتانێک کە توانیویانە بە بێ لاگریی ئەوانی تر لە بوارگە ئەستەمەکان تێپەڕن، لەمەو بەدواوە یش دەتوانن لە سەر بەخۆیی و سەروەریی خۆیان بەرەڤانی بکەن.
وتە بێژی پایەبەرزی هێزە چەکدارەکانیی ئێران هەروەها جەختیکرد: هیچ کەس مافی ئەوەی نییە بە جێ خەڵکی و دەوڵەتەکانی یاسایی سوریا و ئێراق بریار بگرێت. وتە بێژی پایەبەرزی هێزە چەکدارەکانیی ئێران، وتیشی: وڵاتانی نەیاری هاوپەیمانی ئەمریکایی دژە ترۆریسم دەبێ زۆرتر لە رابردوو پێکەوە هاوپەیمان ویەکگرتوو بن .