دیداری جابری ئەنساری لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی بەرهەڵستکارانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i302714-دیداری_جابری_ئەنساری_لەگەڵ_سەرۆکی_هاوپەیمانیی_بەرهەڵستکارانی_سووریا
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقایی، شەوی پێنجشەممە لە درێژەی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەر کردنی سیاسیانەی قەیرانی سووریا لەگەڵ "قەدری جەمیل" یەکێک لە سەرانی بەرهەڵستکاری سووریا لە مۆسکۆ دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2017 08:24 Asia/Tehran
  • دیداری جابری ئەنساری لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی بەرهەڵستکارانی سووریا

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقایی، شەوی پێنجشەممە لە درێژەی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەر کردنی سیاسیانەی قەیرانی سووریا لەگەڵ "قەدری جەمیل" یەکێک لە سەرانی بەرهەڵستکاری سووریا لە مۆسکۆ دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ لە دیداری "قەدری جەمیل" بەڕێوەبەری گشتیی پارتی ویستی گەل و سەرۆکی هاوپەیمانیی بەرهەڵستکارانی سووریا ناسراو بە "گرووپی مۆسکۆ" کە لە بینای شوێنی نیشتەجێ بوونی "حسێن جابری ئەنساری" دانوستانکاری باڵای ئێران لە دانوستانی ئاستانە لە مۆسکۆ جێبەجی کرا، پرس و بابەتی جۆربەجۆری لێکدایەوە.

"قەدری جەمیل" لەم دیدارەدا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی دوایین خولی کۆبوونەوەی ئاشتیی سووریا لە ژێنێڤ و دانوستانی ئێستای نێوان هاوپەیمانییە سیانەکانی بەرهەڵستکار (ڕیاز، قاهیرە و مۆسکۆ) ئاراستە کرد.

لەم کۆبوونەوەیەدا دوو لایەن بە پێداگری لە سەر پێویستی چارەسەر کرانی سیاسیی قەیرانی سووریا، جەختیان کرد لە سەر پێویستیی پارچەپارچە نەکرانی ئەم وڵاتە و پێبەند مانەوەی هەموو لایەنەکان بەرامبەر بە مافی یاسایی خەڵکی سووریا لەمەڕ دیاری کردنی چارەنووسیان.

جابری ئەنساری هەروەها لەگەڵ "ئێلێکساندەر فومین" Alexander Fomin جێگری وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا دیداری کرد و لەگەڵ ناوبراو باروودۆخی سووریای خستە بەر باس و لێکدانەوە.

لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران  و "میخاییل بوگدانۆف" Mikhail Bogdanov  و "نەزار خەیروڵلا"ی هاوتای ڕووسی و ئێراقیش باروودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لەوان قەیرانی ئێراق و سووریا و هەواهەنگیی سێ لایەنە لەم بوارە لێک درایەوە.