بەڕێوەچوونی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە نیۆیۆرک
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی لە ئاستی کارناسان ئەمڕۆ سێ شەممە لە نیۆیۆرک بەڕێوە دەچێت .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە نێو کۆڕی پەیامنێران لە نیۆیۆرک وتی : ئەگەر وەزیرانی دەرەوەی تاقمی پێنج و یەک دەرفەتیان هەبێت، کۆمیسیۆنی هاوبەشی هەنگاوی هاوبەش لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەش بەڕێوە دەچێت .
هەرلەم حاڵەدا ماڵپەڕی یەکێتیی ئەورووپاش لەم بارەوە نووسی : کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە هەنگاوی هاوبەش بە سەرۆکایەتی فێدێریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەوروپا و بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، چین، فەرەنسا ،ئاڵمانیا، ڕوسیا ، بەریتانیا و ئەمریکا سبەینێ چوارشەممە لە نیۆیۆرک بەڕێوە دەچێت .
رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک لە ژانیڤەری ساڵی 2016 چێبەجێ کراوە .
ئەمریکا بە جێبەجێ بوونی هەنگاوی هاوبەش، بەشێوەی جۆربەجۆر لەوان پەسەند کردنی بایکۆتی نوێ بە بیانووی ساختەی بنپێکرانی مافی مرۆڤ و پرسی مووشەکی،قەدەغەی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێران و گوشار خستنەسەر ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ پشکنینی بەدەرلەهەنگاوی هاوبەش، لە ئاراستەی پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەنگاوی هەڵگرتووە .