ماکرۆن لەوەڵامی ترەمپدا: هەڵوەشانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و پێنج کۆیەک، هەڵەیەکی گەورەیە
سەرۆک کۆماری فەڕانسە رۆژی سێ شەممە لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەوەڵامدانەوە بە لێدوانی زۆر نائاسایی و نادیپلۆماتیکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: هەڵوەشاندنی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) هەڵەیەکی گەورەیە.
ترەمپ لە وتاردانەکەی لە حەفتاو دووهەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بۆ چەندەمین جار ، ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕێککەوتنێکی ترسناک و بەمایەی شەرمەزاریی بۆ ئەمریکا زانی.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لەجێ بەجێ کردنی بڕگەکانی بەرجام، پەیمان شکێنێ دەکات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەردەم بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرجام، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی بە ڕێککەوتنێکی ترسناک ناوبردووەو خوازیاری هەڵوەشاندنیەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەو کردە دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.
ئێمانۆئێل ماکرۆن وتی: نەپارێزرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران وپێنج کۆیەک، کردەیەکی نابەرپرسانەیە.
سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەبارەی ڕێککەوتننامەی گۆڕانی ئاووهەوایی پاریسیش کە ترەمپ لێی هاتووەتەدەر و لەهەوڵی گۆڕینی بڕگەکانی دایە، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە فەڕانسە لەتەنیشت وڵاتانی دیکە، درێژە دەدات بە جێ بەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە، وتی: ڕێککەوتننامەی پاریس، دانوستان هەڵناگرێ.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێنج شەممە یەکەمی ژۆئەن بەڕاگەیاندنی چوونەدەری ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتننامەی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوایی پاریس ئیدیعای کرد، ئەو ڕێککەوتننامەیە، هیچ قازانجێکی بۆ ئەمریکا نەبووە. پەیماننامەی پاریس بەتەوەری گۆڕانکاریی کەش و هەوا و ڕێوشوێنی پێویست بۆ پێش گرتن بە شوێنهاتە کارەساتبارەکانی، ڕێککەوتننامەیەکە کە پاش دانوستانی درێژماوە لەسەر دەسپێشخەریی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە دوانزەی دیسەمبەری٢٠١٥ لەلایەن١٩٤وڵات ئیمزا کراو لەساڵی٢٠١٦ گەیشتە قۆناخی جێ بەجێ کردن.