ڕاوێژکاریی زه‌ریف له‌گه‌ڵ سی به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌یی تائێستا و پێداگرییان له‌سه‌ر دانوستان ههڵنهگربوونی به‌رجام
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی دیداری له‌گه‌ڵ سی کاربه‌ده‌ستی ده‌ره‌وه‌یی له‌ماوه‌ی ئاماده‌بوونی له نیۆیۆرکی کرد‌و وتی: هه‌مووی ئه‌وکه‌سانه جه‌ختیان کرد له‌سه‌ر پێویستیی له‌به‌رچاوگرتنی به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی هه‌نگاوی هاوبه‌ش(به‌رجام) و دانوستان ههڵنهگربوونی.
محه‌ممه‌د جه‌وادی زه‌ریف دوێشه‌و(هه‌ینی) له‌کۆتایی دیداره فه‌رمییه‌کانی رۆژی شه‌شه‌می ئاماده‌بوونی له نیۆیۆرک بۆ به‌شداریی له دانیشتنی ساڵانه‌ی کۆگه‌ی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئیرنادا وتی: له‌و ماوه‌دا له‌گه‌ڵ سی به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌یی دیدار و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان، پرسه ناوچه‌ییه‌کان به‌تایبه‌ت گۆڕانکارییه‌کان و بارودۆخ له سووریا، یه‌مه‌ن و دۆخی ناله‌باری موسڵمانانی ئاواره‌ی رۆهینگیایی میانمار وتووێژ کرا.
زه‌ریف، ئاماژه‌شی کرده دیداری دوێنێ هه‌ینیی خۆی له‌گه‌ڵ پیته‌ر مائۆرهر سه‌رۆکی لیژنه‌ی جیهانیی خاچی سوور و وتی: له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌باره‌ی ڕه‌وشی مرۆیی موسڵمانانی رۆهینگیایی میانمار، سووریا‌و یه‌مه‌ن ڕاوێژی کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: رۆژانی داهاتوو جارێکی دیکه له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان، سه‌رۆکی کۆگه‌ی گشتی، ژمارێک له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئاماده له نیۆیۆرک و ژمارێک له ئه‌ندامانی دامه‌زراوه موتاڵاییهکان، کۆمه‌ڵگای هزری و بلیمه‌تانی سیاسی ئه‌مریکا وتووێژ ده‌کا.