داعش دوو ناوچەی لە رۆمادی داگیرکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i310075-داعش_دوو_ناوچەی_لە_رۆمادی_داگیرکرد
تیرۆریستانی داعش بەپەلاماری دووبارە بۆسەر هەندێ ناوچەی رومادی لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق ، دوو ناوچەی تاش و جامعە و زانکۆی ئەنباریان داگیرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2017 09:32 Asia/Tehran
  • داعش دوو ناوچەی لە رۆمادی داگیرکرد

تیرۆریستانی داعش بەپەلاماری دووبارە بۆسەر هەندێ ناوچەی رومادی لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق ، دوو ناوچەی تاش و جامعە و زانکۆی ئەنباریان داگیرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە  لە ماڵپەڕی ئێراقیی بەغداد  ئەلیەوم، دوابەدوای ئەم پەلامارە، هێزی ئێراقی بە دامەزراندنی یاسای هات و چو لەشاری رومادی،  تیرۆریستانیان  گەمارۆ داوە .

ڕاپۆرتەکان باسی ئەوە دەکەن  ئەندامانی داعش لە ناوچەی  تاش و جامعە  ژومارێک  لە بنەماڵەکانیان بە دیل گرتووە.

هەندێ  میدیای  ناوچەش ڕایانگەیاند :  تیرۆریستانی داعش لەباشووری شاری رومادی،لانیکەم سی هێزی پۆلیسی ئێراقیان بە دیل گرتووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ئاسایشییەکان لە پارێزگەی ئەنبار  لەسەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە، تێکهەڵچوونی قورس لە نێوان هێزی ئاسایشی و ئەندامانی داعش دوای دزەی ژومارێک لەم تیرۆریستان بۆسەر دووناوچەی رومادی ڕووی داوە.

تاقمی تیرۆریستیی داعش  لەژووئەنی ساڵی 2014ەوە  بە هاتنە نێو ناوچەکانی باکووری و ڕۆژاوای ئێراق و داگیرکردنی ئەم ناوچەیە تاوانکارییەکی زۆریان  ئەنجام داوە.

داعش ئێستا لە ناوچەکانی باکووریی ئێراق شکستیان هێناوە و جارجارێ  لە ناوچەکانی ڕۆژاوای ئێراق  دەست دەدەنە  ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی  .