جیایی خوازی بارزانی بە مانای بە هێزکردنی داعش وئیسراییلە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i310507-جیایی_خوازی_بارزانی_بە_مانای_بە_هێزکردنی_داعش_وئیسراییلە
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یارێدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێڕان لە کاروباری نێودەوڵەتی ئەمڕٶ شەممەپیداگری کرد: جیایی خوازی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە مانای بەهێزکردنی تاقمی ترۆریستی داعش وڕژێمی زاێونیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2017 14:53 Asia/Tehran
  • جیایی خوازی بارزانی بە مانای بە هێزکردنی داعش وئیسراییلە

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یارێدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێڕان لە کاروباری نێودەوڵەتی ئەمڕٶ شەممەپیداگری کرد: جیایی خوازی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە مانای بەهێزکردنی تاقمی ترۆریستی داعش وڕژێمی زاێونیە.

کاربەدەستانی عێراقیش زۆر جار ڕایانگەیاندووە پارچە پارچەکرانی عێراق تەنیا بە قازانجی تاقمی ترۆریستی داعش وڕژێمی زاێونیستیە. گشت پرسی جیا بوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە پێی نەیارەتیە جیهانیەکان وکاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی شەممە بە پیداگری مەسعود بارزانی بەڕێوەچوو. ئەم کردەوەیەی بارزانی بنپێکردنی یاسای بنەڕەتی عێراقە. سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، واتانی ناوچە، ئوروپا وئەمریکایش وێڕای مەحکوم کردنی کردەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەڕێمی کوردستانی عێراق لە بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیا بوونەوەو بەپێچەوانە زانینی لەگەڵ یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە ، هەرجۆرە کارتێکەری یاسایی ئاکام وئەنجامی ئەم گشت پرسیەی ڕەت کردەوەولەسەر پاڕاستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق پیداگریان کرد. تەنیا ڕژێمی زاێونی یە کە خۆازیاری پارچە پارچە کرانی ناوچەیە ولە بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەڕێمی کوردستانی عێراق پشتیوانی کردوە.