بروجردی : توانایی مووشەکیی ئێران بە هیچ لەونێک بۆ وتووێژ نابێت
سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی : ئەگەر بێتوو ئەمریکا بەرنامەی کۆهەنگاو واتە بەرجام هەڵبوەشێنێتەوە ، ئێران ورەیەکی بۆ درێژەی ڕێگا لە پێناو جێ بە جێ کرانی بەرجام نابێت .
عەلائەدین بروجێردی ڕۆژی دووشەمە لە دیدار لە گەڵ فڕانک ژولە " نێردراوی تایبەتی فەڕانسا لە کاروباری سووریا لە تاران ئاماژەی کردە و تەکانی دژە ئێرانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ پێشێلکردنی بەڵێنەکانی بەرجام لە لایەن ئەو وڵاتە و وتیشی : ئەگەر بڕیاری کونگرەی ئەمریکا چوونەدەری ئەو وڵاتە لە بەرجام بێت ، جیهان تێ دەگات کە توانایی ئێران بۆ بەروپێشچوون لە ڕێگای دەسڕاگەیشتن بە بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی زیاتر لە توانایی بەرلە ڕێککەوتنی ناڤۆکییە . سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی مەجلسی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لە پێبەندی بە پەیمانی " ئێن پی تی " خاوەنی لاگری فەتوای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ بەکارنەهێنانی چەکی ناڤۆکییە ، وەبیریشی هێنایەوە توانایی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو سیاسەتی ئیستراتژیکی بەرگریانەیە و بە هیچ لەونێک وتووێژی لەسەر ناکرێت .ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچە وتی : ئێران لاگری دەکات لە سەروەری خاکی وڵاتانی ناوچە بۆ وێنە سووریا و ئێراق و تەنیا ڕێگا چارەی دەرباز بوونی سووریا لە قەیرانی بەردەم بە وتووێژی سیاسی دەزانێ . فڕانک ژولە نێردراوی تایبەتی فەڕانسا لە کاروباری سووریاش لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژە بە ڕەوتی ڕوو لە گەشەی هاوکاریەکانی ئێران و فەڕانسا وتی ولاتەکەی هۆگری بە پەرەی پەیوەندی دوو لایەنە و بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاریەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و لە هەمان بواردا خوازیاری کەڵک وەرگرتنی باشتر لە لە بارستاکانی نێوان دوو وڵاتە . نێردراوی تایبەتی فەڕانسا لە کاروباری سووریا هەروەها وتی هاوکاریەکانی ئێران و فەڕانسا کاریگەری گرینگی لە دامەزرانی ئاسایش و سەقامی پاوەجێی لە گشت ناوچە دەبێت .