تشرینی یه‌که‌م 29, 2017 13:12 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ڕێگای توانای بەرەڤانی ئێران دژ بە هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئێران هیچ شک و گومانێکی لەوەدا نییە کە بۆ بەرگری لە خۆی چەک بەرهەم بێنێ، وتیشی: ئەو ڕێگایە ئێران بۆ بەرەڤانیی گرتوویەتییە بەر بەهێزە و دژ بە هیچ یاسا و ڕێسایەکی نێودەوڵەتی نییە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی دەنگی متمانە بە وەزیرانی پێشنیاریی "زانست"، "توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا" و "وزە" لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێراندا راشکاوانە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرگری لە قازانج و ئاسایشیی خەڵکی خۆی درێژە دەدات بە بەرز کردنەوەی ئاستی توانای مووشەکیی خۆی.

ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژە بە تەگەرەنانەوە و بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ڕایگەیاند: ئەمریکا بەم ستراتژییەی ئەەوی بە هەموو جیهان سەلماند کە جێی متمانە نییە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە داکۆکییەکانی ئەمریکا لە گرووپە تیرۆریستییەکانیش وتی: ئەمریکا هۆکاری ناپاوەجێی وڵاتانی ناوچە لەون ئێراق، سووریا و ئەفغانستانە.

ڕۆحانی وتیشی: ئەمریکا بەنیازی پارچە پارچە کردنی ئێراق بوو، بەڵام دەوڵەت و  گەلی ئێراق، کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی ناوچە پێشیان گرت بە دابەش کرانی خاکی ئێراق.

گەڵاڵەی پیلانگێڕانەی گشتپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق ، ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ بە هۆی سوور و پێداگر بوونی "مەسعود بازرانی" و داکۆکی ڕژێمی زایۆنی بەڕێوە چوو، بەڵام بە هۆی وشیاریی دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا و وڵاتانی داروسێی ئێراق، پشتیوانانی پارچە پارچە کرانی ئەم وڵاتە نەیانتوانی لە ڕێگای ئەو گشتپرسییەوە بگەنە ئامانجەکەیان.

سەرپەیڤ