تشرینی یه‌که‌م 31, 2017 07:49 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی : ئەمریکاییەکان بە دوای ناهۆمید کردنیی خەڵکی ئێرانن

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەمریکاییەکان بەدوای پیلانن و پیلانەکانی سەرەکی ئەوان ئەوەیە کە خەڵکی ئێمە لەداهاتووی ئابووری و پێشڕەوتی وڵات تووشی شک و گومان بکات .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "حەسەن ڕۆحانی" دووشەممە شەو لە کۆتایی کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکانی هێزی دادەڤانی و یاسادانان بە ڕێزگرتن لە خەڵک و بەرپرسان بۆ پاراستنی هاودەنگی نیشتمانی، بە هەوڵی ئەستەکبار بۆ نانەوەی نائەمنی و پەرەی ترۆریسم لە ناوچەکە ئاماژەی کرد و وتیشی: سەرە
ڕای هەموو پیلانەکان ئێستا خەریکی ڕاپەڕاندنیی ئەو گرفتەیە.  سەرۆک کۆماری بەئاماژە  بە هەوڵەکانی ئەستەکبار  بۆ نانەوەی نائەمنی  و پەرەی ترۆریسم  لە ناوچە ئاماژەی کرد و وتیشی: سەرەڕای  هەموو پیلانە کان ئێستا ناوچە خەریکی تێپەڕین لەو گرفتەیە.

 سەرۆک کۆماری بەئاماژە بە هەوڵەکانی ئەستەکبار بۆ گۆڕینی سنوورەکانی جۆگرافیایی وڵاتانی ناوچەکە ، وتی: هەر تیری  وەها ئەستەکباریش لەو گۆڕەپانە بە بەرد کەوت و نەیتوانیی سەرکەوتنێک دەستبخات.

 سەرۆک کۆماری  بە باسکردنی ئەوەی کە ئەستەکبار هەروا بە هەولەکانیی بۆ نانەوەی ناکۆکیی لە ناوچە بەمەبەستی فڕۆشتنی چەکەکانی درێژە ئەدات ، وتیشی: ئێمە دەبێ  بۆ نانکۆکییەکان کە لە ناوچە داهەن هاوکارییەکان زۆرتر بکەن و ڕێگا چارەیەک بدۆزینەوە .

 کۆبوونەوەی سەرۆکانی هێزی بەڕێوە بەرایەتی ،یاسادانان و دادەڤانی ئێواڕەێ دوو شەممە بە میوانداریەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەڕێوە چوو.

 ڕۆحانی سەرۆک کۆمار، ئایەتۆڵڵا سادق ئامۆلی لاریجانی سەرۆکی هێزی دادەڤانی و دوکتور عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لەو کۆبوونەوەیە لە بارەی گرنگترین مەسەلەکانی وڵات وناوچەکە پێکەوە وتووێژیان کرد و بیرو ڕایان گۆرێوە .

سەرپەیڤ