روحانی : روسیا شەریکی ستراتژیکی ئێرانە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ؛ روسیای وڵاتێکی دۆست و دراوسێ و شەریکی ستراتژیک زانی و جەختی کردەوە : ئیرادەی تاران ، گەشە و بەهێزکردنی هەمەلایەنەی پێ.ەندی و هاریکاری لە گەڵ مسکۆیە .
حەسەن روحانی سەرکی کوماری ئیسلامیی ئێران رۆژی چوارشەممە لە دیداری ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە تاران بە پێداگریی لەسەر گرنگایەتی گەشەی هاریکاری و پێوەندیی ئابووری و تیجاری دو وڵات گوتی : ئێران پێشوازی دەکات لە ئامادەبوونی کارای وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەتی روسیا بۆ هاوبەشی و هاریکاری لە پرۆژە گرنگە ژێرخانیەکان لەوان پەرەی هێڵەکان و بەیەک بەستنەوەی رەیلی و کریدۆری باکوور - باشوور .
سەرۆک کوماری ئێران بەپێداگری لەسە ئەوەی کە بەرجام رێککەوتنێکی چەند قۆڵیە و پاراستن و مانەوەی بۆ ئاشتی و سەقامی ناوچەیی و نێودەوڵەتی گرنگە وتیشی : دەوری روسیا بۆ پتەو کردن و مانەوەی بەرجام و جێبەجێ کردنی بەڵێنەکان لە لایەن هەموو لایەنەکانی دانوستانەکە گرنگ و کاریگەرە .
روحانی بە ئاماژە بە دەورنواندنی ئێران و روسیا لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم لە سوریاش جەختی کردەوە : هاریکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی ئیران و روسیا لە قۆناغە کۆتاییەکانی ئەم خەباتەش دا گرنگە .
ڤلادیمیر پوتین کە بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرانی وڵاتانی ئێران و روسیا و کۆماری ئازەربایجان سەردانی تارانی کردووە ، لەم دیدارەدا گوتی : ئێران دراوسێ و شەریکی ستراتژیکی روسیایە و دوو وڵات لە گەشەی پێوەندی و هاریکاریی دوو قۆڵی بەرژەوەندیی زۆریان هەیە .
سەرۆکی روسیا بەرجامی بە رێککەوتنێک لە چوارچێوەی ئاشتی و سەقامی جیهانیی ناوبرد و وتیشی : تێکدانی یەک لایەنەی بەرجام بە هەر بیانوویەک قەبوڵ ناکرێ و بەرجام پێوەندیی بە پرسەکانی بەرگری و موشەکیی ئێرانەوە نیە .