موحسین ڕەزایی : عەرەبستان بە دوای ئاژاوەنانەوەی نوێ لە لوبنانە
سکرتێری کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندی نیزامی ئێران وتی : عەرەبستانی سەعوودی بە پشتیوانی ڕژیمی زایونی ئەمجارە بەدوای ئاڵۆزینانەوەی نوێ لە لوبنانە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران موحسین ڕەزایی سکرتێری کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندی نیزامی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە کۆڕی پەیامنێراندا بە وتنی ئەوەی کە عەرەبستان بە دوای ناکۆکی نانەوەی ناوخۆیی لە لوبنانە وتیشی : دەس لە کار کشانەوەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە پێناو بەدی هاتنی ئامانچی سەعوودیەکان لە لوبنانە . سکرتێری کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندی نیزامی ئێران هەروەها گەڵاڵەی ناکۆکی نانەوەی عەرەبستان لە لوبنانی بە شکست خواردوو زانی . سەعد حەریری ڕۆژی شەمە لە عەڕرەبستانی سەعوودی لە پۆستەی وازی هێنا . ناوبراو دوای کشانەوەی لە پوستەکەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی تومەتبار کرد بە دەس وەردان لە وڵاتانی عەرەبی بۆ وێنە لوبنان و بانگەشەی کرد حیزبوڵڵای لوبنان باسکی ئێران لە ناوچەیە . بانگەشەی سەعد حەریری سەبارەت بە ئێران لە حاڵێکدایە کە عەلی ئەکبەری ویلایەتی یاریدەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی هەینی لە دیداریدا لە گەڵ سەعد حەریری لە بەیرووت بە سەرۆکایەتی ناوبراو لاگری لە دەوڵەتی لوبنانی کرد بوو . کارناسان کاربەدەستانی پێشوو و هەنووکەیی لوبنانیش هۆکاری سەەرکی دەس لە کار کشانەوەی چاوەڕواننەکراوی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە پۆستەکەی بە هۆی گوشارەکانی ئالی سەعوود دەزانن