کانونی یه‌که‌م 27, 2025 21:42 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: شەهیدبوونی زانایان و فەرماندەکانمان نەیتوانیوە و ناتوانێ بەربە ئێرادەی لاوانی ئێرانی بگرێت

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکیەتیی کۆمەڵە ی ئیسلامیی خوێندکاران لە ئورووپا جەختی کرد: هۆکاری سەرەکیی سەرلە شێواوی زۆربێژانی گەندەڵ و خراپەکاران، پرسی ناڤۆکیی نییە، بەڵکو بەرزکردنەوەی ئاڵای ڕووبەڕووبوونەوەی سیستمی نادادگەرانە و سیستەمی زاڵیەتخواز لە جیهاندا و ڕووکردن لە سیستەمێکی دادپەروەرانەی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیە لە لایەن ئێرانی ئیسلامییەوە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەو پەیامەدا فەرموویان لاوانی خوشەویست  ئەمساڵ وڵاتی ئێوە  بە بەرەکەتی  بڕوا و یەکێیتی و متمانە بە خۆ بوون  لە جیهاندا  ئیعتبار و بایخێکی نوێی  بە دەس هێناوە   پەلاماری قورسی سوپای ئەمریکا و ( پاشکۆی ) نەگریسی  لە ناوچەدا  لە هەمبەر  داهێنان  و ئازایەتی و فیداکاری  گەنجانی ئێرانی ئیسلامی شکستی  هێنا و سەلمێندرا کە  نەتەوەی ئێران، بە کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی، لە ژێر سایەی  بڕوا و کردەوەی ڕاست ودروستدا و لە ڕووبەڕووبوونەوەی زلهێزە گەندەڵەکاندا   دەتوانێت  ڕاوەستێت  و بە دەنگێکی بەرزتر لە جاران بانگەوازی بەها ئیسلامییەکان بگەیەنێتە گوێ جیهان .  لە درێژەی پەیامەکەی ڕێبەری  مەزنی شۆڕشدا هاتووە کە  خەمناکی  قووڵ بە بۆنەی  شەهادەتی ژومارێک لە زانایان و  فەرماندەران  و کۆمەڵێک لە گەلی خۆشەویستمان نەیانتوانیوە و ناتوانێ  ڕێگری لە گەنجانی ئازای ئێران بکات بنەماڵەی ئەو شەهیدانە خۆیان لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەکەدان . ڕێبەری شۆڕش وتی،  قسە لە  پرسی ئەتۆمی یان شتگەلێک لەو جۆرە نییە. قسە لە ڕووبەڕووبوونەوەی  سیستمی  نادادگەرانە  و   سیتمی زۆر بێژ لە جیهانی ئێستادا، و ڕووکردن لە سیستەمێکی دادگەرانەی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیی ئیسلامیە . ئەمەیە ئەو ئیدیعایە گەورەیە کە ئێرانی ئیسلامی ئاڵای خۆی بەرزکردۆتەوە و ستەمکارە گەندەڵەکانی تووڕە کردووە  ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا ڕوو لە  ٥٩هەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی  یەکێیتی  کۆمەڵە ئیسلامییەکان لە ئەوروپا،فەرموویان  ئێوەی خوێندکار و بە تایبەت لە دەرەوەی وڵات، پشکتان هەیە لەم ئەرکە گەورەیە ، دڵەکانتان بدەن بە خوداوند و تواناییەکانتان بناسێنن  کۆمەڵەکان بەرەو ئەو ئاراستەیە  ببەن  خودا لەگەڵتانە و سەرکەوتنی تەواو چاوەڕێتانە، ان شاءالله.

سەرپەیڤ