بەڕێکرانی هێمایی شەهیدانی حەشدی شەعبی لە عێراق، هێمای یەکڕیزیی عێراقییەکان دژی داگیرکەرانی ئەمریکایی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی)، بەغدای پێتەختی عێراق، میوانداری بەڕێکردنی هێمایی شەهیدانی حەشدی شەعبی بوو کە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی هێرشێکی ئەمریکا لە شاری قائیم لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار شەهید بوون. ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە جارێکی دیکە بێزاریی خۆیان لە سیاسەتەکانی ئەمریکا دەربڕی.
لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی هێمایی شەهیدانی حەشدی شەعبی، سەرجەم پێکهاتەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی، فەرماندە ئەمنییەکان، کەسایەتییە ئایینیەکان و ژمارەیەکی زۆر لە بلیمەتانی کۆمەڵگا بەشدارییان کردبوو. لەم بەڕێکرانی هێماییەدا تابوتەکان بە شێوەیەکی هێمایی لەسەر ئۆتۆمبێل دانرابوون و لە شوێنی مۆنۆمێنتی شەهیدەوە گوازرانەوە بۆ گۆڕەپانی تەحریر و ئامادەبووانیش دروشمی دژە ئەمریکییان دەوتەوە و جارێکی دیکە تاوانەکانی ئەمریکا لە کۆمەڵکوژیی گەلی عێراقیان ئیدانە کرد. "موهەند عەقابی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بە ئاماژە بەوەی کە کە ئەم ڕێوڕەسمە بۆ بەرزراگرتنی شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی کۆمەڵێک چەکداری هێزەکانی حەشدی شەعبی بەڕێوەچوو، وتیشی: "ئەمڕۆ لێرە وەستاوین بۆ ڕێزگرتن لە یادی هەموو شەهیدەکان و بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری ئەو پاڵەوانانە بین کە گیانیان بەخت کرد بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق، و هەروەها ئێمە لێرەین بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەماندا”.
کەریم کەنانی، وتەبێژی دەزگەی ڕازگەیاندنی هێزەکانی حەشدی شەعبی ، وتی: ئەمڕۆ شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی کۆمەڵێک قارەمانی هێزەکانی حەشدی شەعبییە بەهۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر قائیم لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار، و هاتووین جارێکی دیکە ئەم تاوانە ترسناکە شەرمەزار بکەین کە دژی سەروەریی عێراق و گەلەکەی ئەنجامدراوە."
محەمەد ئەبوو غەنیمە، ئەندامی دەستەی هزری و ئایدیۆلۆژیایی هێزەکانی حەشدی شەعبیش بە شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ئەمریکا لە عێراق، وتی: ئەو شەهیدانە وەک شەهیدانی پێشوو، خوێنی خۆیان بەخت کرد بۆ بەرگریکردن لە ئیسلام و پاراستنی ئایینەکە بەرامبەر بەو دوژمنانەی کە هەوڵی ڕێشەکەن کردنی ئایینەکەمان دەدەن."