تشرینی دووه‌م 23, 2017 08:02 Asia/Tehran
  • ڕوحانی گەڕایەوە بۆ تاران

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە دوای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا لە سووچی ڕوسیا، گەڕایەوە بۆ تاران .

کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی  ئێران، ڕوسیا و تورکیا بە ئامانجی لێکدانەوەی ڕەوشی سوریا و دانانی ستراتژی بۆ کۆتایی دان  بە قەیرانی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو .

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ولادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و رەجەب تەیب ئەردوغان  سەرۆکی تورکیا ئێوارەی  ڕۆژی چوارشەممە دوای ئەم کۆبوونەوەیە لە بەیانامەیەکی هاوبەش وێڕای پێداگری کردنەوە لەسەر  دەسەڵات، سەربەخۆیی ، یەکێتی و سەروەری خاکی سوریا، ڕێککەوتن هەتا دوایین شکستی تاقمەکانی تیرۆریستی بە هاوکاری لەگەڵ یەکتر درێژە پێ بدەن.

سەرۆکانی سێ وڵات هەروەها ڕێککەوتن  یارمەتی بدەن بە  سورییەکان بۆ گەڕاندنەوەی  یەکێتی وڵاتەکەیان و دەسڕاگەیشتنیان بە ڕێگەچارەی سیاسی  بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا لە ڕێگەی ڕەوتێکی سوری - سوری  گشت داگر، ئازاد، دادگەرانە و ڕوون کە بەپێی  داکۆکی  خەڵکی ئەم وڵاتە و هەڵبژاردنی ئازاد و دادگەرانە  بە بەشداری هەموو خەڵکی خاوەن مەرج لە سوریا بکەونە ژێر چاوەدێری  شیاوی ڕێکخراوی نەتەوەکان .

ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەممە لە سووچی هەروەها لەگەڵ ولادیمیر پوتین و رەجەب تەیب ئەردوغان بەشێوەی جیاجیا  دیدار و وتووێژی کرد  .

لە دیداری روحانی و ئەردوغان  دوو لا لەسەر کەڵک وەرگرتنی  زۆرینەی ئێران و تورکیا لەسەر تواناکردن و تواناییەکانی بەردەم لە چوارچێوەی  بردنەسەری ئاستی هاوکارییەکانی دوو لایەنە و پەرەی هاوکارییەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی پێداگرییان کرد.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی ڕوسیاش لە چاوپێکەوتن لەگەڵ یەکتر لەسەر پەرەی پێوەندی دوو وڵات لە هەموو بوارەکان دا پێداگرییان کرد  .

روحانی و پوتین  وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی  جێبەجێ کرانی تۆکمەوتەواوی بەرجام لەلایەن  لایەنەکانی وتووێژکار  پێویست و بە قازانجی هەموانە، لەسەر پێویستی پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە  نێونەتەوەییە  پێداگریان کرد .

سەرپەیڤ