بەقایی: مافی ئەتۆمیی ئێران سرووشتییە و بە فشاری سیاسی ناخەوشێندرێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕەوا بوونی مافی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم وتی: ئەو مافە بە گوشاری سیاسی ناخەوشێندرێت.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وتووێژێكدا بە ئاماژە بە چوارچێوەی مافەوانی پەیماننامەی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی و ئەندامێتی ئێران لەم پەیماننامەیەدا لە نزیکەی ٥٥ ساڵ لەمەوبەرەوە، وتی: ئێران بە درێژایی هەموو ئەم ساڵانە پابەند بووە بە بەڵێنەكانی و لە هەمان کاتدا سووریش بووە لەسەر پێویستی بەهرەمەندبوونی لەو مافە دیاری كراوانەی نێو ئەم پەیماننامەیە. بەم حاڵەشەوە لێکدانەوەی تاکلایەنە و سیاسیی هەندێک لە وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی، بووەتە هۆی بەدگومانی لە بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەمیشە شەفاف بووە و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە پێی ڕێککەوتنی سیستەمی کۆنترۆڵ و پاراستن بەردەوام چاودێری کردووە. ئەو ئیدیعایانەش سەبارەت بە شۆناسی ئەم بەرنامەیە هاتووەتە ئاراوە، بە گشتیی بیانوویەکن بۆ لە ترساندند لە ئێران و فشاری سیاسیی زیاتر بۆ سەر وڵاتەکەمان.